ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەمڕۆ چێڵسی گرێبەستی راهێنەری نوێی رادەگەیەنێت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ چێڵسی ئینگلیزی ئینزۆ مارێسکا وەک راهێنەری نوێی یانەکە دەستنیشان دەکات.

رۆژنامەنووسی ئیتاڵی فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ چێڵسی گرێبەستی ئینزۆ مارێسکا رادەگەیەنێت، سەرجەم پەڕاوەکانی گرێبەستەکە واژۆ دەکرێن و ئینزۆ و تەواوی ستافەکەی پەیوەندی بە بلوز دەکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆمانۆ، گرێبەستی راهێنەرە ئیتاڵییەکە لەگەڵ یانە لەندەنییەکە تا هاوینی 2029 دەبێت، بژاردەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ وەرزێکی دیکەشی لەگەڵدا دەبێت.

هاوکات دەبێت چێڵسی بۆ گواستنەوەی مارێسکا بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ وەک قەرەبوو بە لێستەر سیتی بدات، وە هەر بۆ گواستنەوەی ستافەکەی ئینزۆ دەبێت بڕێکی دیکە پارە بە لێستەر بدات.

راهێنەرە تەمەن 44 ساڵانییەکە لە وەرزی 2023/24 لێستەر سیتی کرد بە پاڵەوانی چامپیۆنشیپ و یانەکەی گەڕاندەوە پرێمەرلیگ، بۆ وەرزی نوێش شوێنی ماوریسیۆ پۆچێتینۆ دەگرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button