چامپیۆنزلیگگرنگترین

ریاڵ مەدرید بوو بە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ

یاریگا –

ریاڵ مەدرید بوو بە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگی 2024 لە شەوە مێژووییەکەی یاریگای وێمبڵی ئینگلتەرا.

مەدرید کە گێمی یەکەمی بە خراپی کۆتایی پێهێنا لە رووی ئاستەوە بەرانبەر بروسیا دۆرتمۆند کە 0-0 کۆتایی هات، لە گێمی دووەمدا لە رێگەی یاریزانان دانی کارڤاخال و ڤینیسیۆس توانیان دوو گۆڵ بکەن لە خولەکەکانی 74 و 83.

بەوەش بۆ جاری 15هەم لە مێژووی خۆیاندا بوون بە پاڵەوان.

بەوەش جیاوازیی خۆی و نزیکترین رکابەری کە ئەیسی میلانە، بەرزکردەوە بۆ 8 نازناو.

مەدرید بە جۆرێک لەم وەرزەی پاڵەوانێتیەکە ئامادەبوون، بەبێ هیچ دۆڕاندنێک جامە دووگوێچکەکەیان بەرزکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button