چامپیۆنزلیگگرنگترین

سانچۆ و بێڵینگهام چیرۆکێکی نوێیان بۆ ئینگلیزەکان تۆمارکرد

Yariga App

یاریگا –

لە شەوە لەبیرنەکراوەکەی وێمبڵێدا جود بێڵینگهام و جەیدن سانچۆ مێژوویەکی نوێیان بۆ ئینگلیزەکان تۆمارکرد.

بروسیا دۆرتمۆند و ریاڵ مەدرید چانسی ئەوەیان هەبوو خۆیان بگەیەننە فیناڵ و لە وەرزێکی کێبڕکێکاریی چامپیۆنزلیگدا.

رووبەڕوو بوونەوەی ئەو دوو یاریزانە لە فیناڵ، یەکەمین جار بوو روو بدات دوو یاریزانی ئینگلیزی کە هەریەکەیان نوێنەرایەتی یانەیەکی جیاواز دەکەن، دژبەیەک یاریی بکەن.

جود وەرزی یەکەمیەتی لەگەڵ شاهانەکان و، هەرچی هاونیشتیمانییە ئینگلیزیەکەیەتی ئەمەیان بە خواستن لە مانچێستەر یونایتد گەڕاوەتەوە بۆ دۆرتمۆندی یانەی پێشووی.

بێڵینگهام لەم وەرزە  تا پێش فیناڵ، توانیویەتی چوار گۆڵ و چوار ئەسیست بکات. لە بەرانبەردا سانچۆ حەوت یاریی کردووە و خاوەنی یەک گۆڵە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button