چامپیۆنزلیگ

🎥| بێڵینگهام ترس لە دڵی هاندەرانی ریال مەدرید درووست دەکات

یاریگا –

بەهۆی دەرکەوتنێکی نامۆی لە دوایین مەشقەکان، جود بێڵینگهام ترس لە دڵی هاندەرانی ریال مەدرید درووست دەکات.

دوێنێ هەینی ریال مەدرید لە یاریگای وێمبڵی دوایین مەشق و ئامادەکاری بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ کرد، کە یانە ئیسپانییەکە ئە مەشەو کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەولێر رووبەڕووی بۆڕووسیا دۆرتموندی ئەڵمانی دەبێتەوە.

لە مەشقەکانی دوێنێ دەردەکەوێت جود بێڵینگهام لەسەر سندوقی ساردکەرەوە (تەرمۆز) دانیشتووە و چەند جارێک دەست لە شانی دەدات، وا دەردەکەوێت ئەستێرە ئینگلیزییەکە لە شانی هەست بە ئازار بکات.

جود لە سەرەتای مانگی نۆڤێمبەری رابردوو لە یاریی بەرامبەر رایۆ ڤاییکانۆ لە لالیگا تووشی پێکان بوو، لەو یارییە بێڵی شانی چەپی دووچاری لێک دەرهاتن بوو، ئەوکات لە یارییەکانی ریال مەدرید و ئینگلتەرا دابڕا، بەڵام دواتر بە وەرگرتنی چارەسەر بەبێ ئەوەی هیچ نەشتەرگەرییەکی بۆ بکرێت، لە پێکانەکەی چاک بووەوە و دەستی بە یاریی کردەوە.

دوای ئەوەی بێڵینگهام لە شانی تووشی پێکان بوو، کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریال مەدرید دانی بەوەدانا کە بێڵینگهام پێویستی بە نەشتەرگەرییە.

ئێستا ترس لە دڵی هاندەرانی ریال مەدرید و هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕاش نیشتووە، دەترسن لەم کاتە هەستیارە ئازاری شان بیڵی هەراسان بکات و ناچاری بکات پەنا بۆ نەشتەرگەری ببات.

شانی بێڵینگهام؛ ئەو بۆمبە تەوقیتکراوەی لە هەر ساتێکدا دەتوانێت هاندەرانی ریال مەدرید بێ هیوا بکات

 

بابەتی زیاتر

Back to top button