یاریگا –
پاش ئەوەی لە مانگی یەنایەری ئەم ساڵ لە پۆستی راهێنەرایەتی رۆما دوورخرایەوە، جۆزێ مۆینیۆ بۆ یەکەمین جار لەگەڵ یانەیەکی نوێ دەستبەکار دەبێت.
رۆژنامەنووس جیانلوکا دی مارزیۆ له هەواڵێکیدا کە زۆرێک لە سەرچاوە جیهانییەکانیش بە بایەخەوە بڵاویان کردووەتەوە، ئاشکرای کرد کە بەڕێوبەری کارەکانی مۆرینیۆ و ماریۆ برانکۆی بەڕێوبەری وەرزشی یانەی فەنەرباهچە، کە ئەمیش هەر پورتوگالییە، کۆبوونەتەوە و بۆ دوو وەرز جۆزێ دەبێتە راهێنەریان لەگەڵ بژاردەی درێژکردنەوە بۆ ساڵێکیتریش.
#Mourinho – #Fenerbahce: i dettagli @SkySport https://t.co/2xoi8QfHAy
— Gianluca Di Marzio (@DiMarzio) May 31, 2024
هەر بە گوێرەی زانیارییەکانی دی مارزیۆ، چاوەروان دەکرێ درەنگانێکی ئەمڕۆ رێککەوتنەکە بە فەرمی رابگەیەندرێت.
فەنەرباهچە وەرزی رابردوو پلەی دووەمی خولی تورکی بەدەستهێنا، بەوەش هەلێکیتر بۆ مۆرینیۆ هاتە پێشەوە بۆ بینینەوەی له پاڵەوانێتیە ئەوروپیە گەورەکان.