یاریگا –
لە زیاتربوونی مشتومڕەکانی کام لە ئاندرێ لونین و تیبۆ کۆرتوا بۆ یاریی کۆتایی سەرەکی دەبێت، گۆڵپارێزە ئۆکراینیەکە پەیامێکی بڵاوکردەوە.
چەند رۆژێکە هەواڵی نەخۆشکەوتنی لونین بڵاودەکرێەوە، بەڵام ئەوە هەروا وەک زانیارییەکی 100% وەرنەگیرا، بەڵکوو هەندێک گومانی لای شەقامی وەرزشی بە گشتیی و هەوادارانی ریاڵ مەدرید دروستکرد بەوەی لە چاکبوونەوەی تەواوەتی کۆرتوا لە پێکانەکەی، رۆڵی لونین بەدرێژایی ئەم وەرزە و بەتایبەت لەو پاڵەوانێتیە لەبەرچاو نەگیراوە لە دوورکەوتنەی گۆڵپارێزە بەلجیکیەکە بەهۆی پێکانەوە.
ئەمشەو ئاندرێ پەیامێکی بڵاوکردەوە و تەمومژی بەسەر دەنگوباسەکانەوە نەهێشت و نووسی
من زۆر بەداخەوەم ناتوانم لەگەڵ تیمەکە ئامادەبم بۆ گرنگترین یاری ئەم وەرزە و گرنگترین نازناوی ژیانم. سوپاسی زۆرم بۆ هەموو نامەکانتان، پاڵپشتی و هاندانتان. بەرەو نازناوی 15هەم!
گۆڵپارێزە تەمەن 25 ساڵانەکە لەم وەرزە لە 8 یاریی چامپیۆنزلیگدا بەشداریی کردووە کە لە زۆرێکیاندا یەکێک لە رەگەزە سەرەکیەکانی پشت سەرکەوتنەکانی مێرەنگی بووە.
لونین تا قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگیش هەر بژاردەی یەکەمی کارلۆ ئانچیلۆتی بوو، بەڵام تووشبوونی بە نەخۆشیی نەیهێشت وەرزەکە زۆر نایابتر کۆتایی پێبهێنێ.
🚨 Andriy Lunin apologizes on IG. pic.twitter.com/BVD1IR3EzU
— Madrid Zone (@theMadridZone) May 30, 2024
سەرەڕای ئەوەی هێشتا بەتەواوەتی ئامادە نییە بۆ ئەو یارییە چارەنووسسازە، بەڵام ئانچیلۆتی لە گرنگی لونین تێگەشتووە هەربۆیە لە لیستەکەدا ناوی دەرنەهێناوە.
فەرمی | لیستی یاریزانەکانی ریال مەدرید بۆ یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ