ئیسپانیاگرنگترین

ریاڵ مەدرید پلانەکانی هانسی فلیک دەشێوێنێ

Yariga App

یاریگا –

ریاڵ مەدرید رکابەرێتی نێو یاریگای لەگەڵ بارسێلۆنا بردووەتە نێو بازاڕەکانی گواستنەوە و، ئامانجێکی هانسی فلیکی خستووەتە ژێر رادارەکانیەوە.

راهێنەرە تازەکە هەر لەگەڵ یەکەم کاتژمێرەکانی هاتنیدا، دەنگۆی زۆر دروست بوو کە دەیەوێ جۆشوا کیمیچی هاونیشتیمانی و یاریزانی پێشووتری لە بایرن میونشن بگوازێتەوە بۆ بۆ بلاوگرانا. بەڵام هەرزوو یانە شاهانەکە راوی ئەو یاریزانە ئەڵمانییەی دەستپێکرد.

بەگوێرەی زانیارییەک کە پێگەی ترانسفێر نیوز بڵاوی کردووەتەوە، ریاڵ مەدرید زۆر سەرسامن بۆ کیمیچ، ئەوە وەک شوێنگرەوەیەکی تۆنی کرووس کە بە یەکجاریی ماڵئاوایی لە یاریکردن کرد.

کیمیچ کە ئێستا تەمەنی 29 ساڵە، وەرزێکی باشی بەڕێ نەکرد لەگەڵ باڤارییەکان چ لە رووی نازناوەکانەوە یاخود لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ تۆماس توخێل و زیاد لە جارێکیش دەنگۆی رۆیشتنی بڵاودەکرایەوە.

تا ئێستا نازانرێ هەڵوێستی ئەو یاریزانە بۆ سێ بژاردەی بەردەمی، چوونی بۆ لای راهێنەرەکەی پێشووی، یان ڕووکردنە ریاڵ مەدرید یاخود مانەوەی لەگەڵ بایرن بەتایبەت دوای ئەوەی توخێل رۆیشت و ڤینسنت کۆمپانی ئەرکە نوێیەکەی گرتە ئەستۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button