ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

بۆرنمس گرێبەستی ئەنەسی نوێکردەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی بۆرنمسی ئینگلیزی گرێبەستی ئەنەس یوناڵی تورکی درێژکردەوە.

کەمێک لەمەوبەر هەژماری فەرمی بۆرنمس لە پلاتفۆڕمی ئێکس بڵاویکردەوە، بەشێوەیەکی فەرمی بۆرنمس لەگەڵ خێتافی گەیشتووەتە رێککەوتن، گرێبەستی ئەنەس یوناڵیان لە خواستنەوە کردووە بە هەمیشەیی.

گرێبەستە نوێیەکەی هێرشبەرە تورکییەکە لەگەڵ بۆرنمس بۆ ماوەی چوار وەرز دەبێت، لە بەرامبەردا یانە ئینگلیزییەکە 16 ملیۆن یۆرۆ بە یانە ئیسپانییەکە دەدات.

ئەنەس لە مێرکاتۆی زستانەی رابردوو لە خێتافییەوە بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە بۆرنمس کرد، بە درێسی یانە ئینگلیزییەکە بەشداری 22 یاری کردووە، 2 گۆڵی کردووە و 4 گۆڵیشی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button