ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

راهێنەری داهاتووی چێڵسی ئامانجەکانی بازاڕی گواستنەوەکان دەستنیشان دەکات

لە ئێستاوە چێڵسی کار لەسەر داواکارییەکانی مارێسکا دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئێنزۆ مارێسکا چەند هەنگاوێک لە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی چێڵسی دوورە، بەڵام لە ئێستاوە میدیاکان باس لە پلانی گواستنەوەی یاریزانانی راهێنەرەکە دەکەن.

رۆژنامەی دەیلی تێلێگراف بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی لە چەند رۆژی داهاتوودا بڕی 10 ملیۆن پاوەند بە لێستەر سیتی دەدات و بە فەرمی دەبێتە راهێنەری بلووز، جیا لەمەش پێنج لە ئەندامانی دەستەی راهێنەرایەتی لەگەڵ خۆی دەگوازێتەوە.

هەرچەندە مارێسکا پشووی هاوینەی دەستپێکردووە، بەڵام لە ماوەی رابردوودا قسەی لەگەڵ پۆڵ وینستانلی و لۆرێنس ستێوارت، بەڕێوەبەرانی وەرزشی چێڵسی کردووە، تەواوی ئامانجەکان دەستنیشانکراون. مارێسکا داوای گواستنەوەی گۆڵپارێزێک، بەرگریکاری باڵی چەپ و هێرشبەرێک کردووە.

راهێنەرە ئیسپانییەکە دەیەوێت کێشەی گۆڵپارێزی بە تەواوی چارەسەر بکات، ئەمەش بەهۆی ناجێگیری ئاستی دۆردێ پێترۆڤیچ و رۆبێرت سانچێز. جیا لەمەش دەیەوێت جێگرەوەیەکی باش بۆ بێن چیلوێڵ بگوازێتەوە، چونکە پێکانی یاریزانە ئینگلیزییەکە زۆرن.

کاروانی راهێنەرایەتی مارێسکا لە بەشی بەرەوپێشبردنی پێکهاتە لە مانچێستەر سیتی دەستیپێکرد، پاشان چووە پارما لە وەرزی 2022-2023 گەڕایەوە مان سیتی و بووە یاریدەدەری پێپ گواردیۆلا.

بابەتی زیاتر

Back to top button