ئه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌چامپیۆنزلیگخوله‌کانی دیکە

ساڵزبێرگ نرخی هاڵاندی دیاری کرد

یاریگا- یانەی ڕێد بۆڵ ساڵزبێرگ نرخی ئێرلین براوت هاڵاندی لاوی دیاری کرد، کە بە ئاستە بەرزەکەی سەرنجی یانە گەورەکانی ئەورووپای بە لای خۆیدا ڕاکێشاوە.

بو گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی AS ئیسپانیی، یانە نەمساییەکە نرخی هالاندنی لاوی بە 100 ملیۆن یۆرۆ دیاری کردووە و هەریەکە لە ڕیاڵ مەدرید و یوڤێنتوس و مانچستەر یونایتد چاویان لە تواناکانێتی. بە تایبەت یانە ئینگلیزییەکە بە سوود وەرگرتن لە پەیوەندی نێوان ئۆڵی گونار سۆڵشایەری ڕاهێنەریان و هێرشبەرە نەرویجییەکە کاتێک لە یانەی مۆڵدی نەرویجی وەک ڕاهێنەر و یاریزان پێکەوە کاریان دەکرد.

هاڵاندی تەمەن 19 ساڵ ئەم وەرزەی کرد بە وەرزی درەوشانەوەی خۆی و بۆتە جێی بایەخی شەیدایانی تۆپی پێ. بەشێوەیەک تا ئێستا بە 7 گۆڵەوە پێشەنگی گۆڵکارانی چامپیۆنزلیگی گرتووە. لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا لەگەڵ یانەکەشیدا لە کۆتا 18 یاریدا توانیویەتی 26 گۆڵ تۆمار بکات.

Back to top button