یاریگا –
ئەنتۆنیۆ کۆنتی نیزکە لە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی ناپۆلی و، زانیارییەکان باس لەوە دەکەن لە چەند رۆژی داهاتوودا هەموو شت یەکلایی دەبێتەوە.
کۆنتی لە مانگی مارسی ساڵی رابردووەوە کە لە تۆتنهام جیابووەوە، تا ئێستا هیچ ئەرکێکی تاقینەکردووەتەوە و ماوەی زیاتر لە ساڵێکە لە پشوودایە. ئێستا ئۆفەری لە ناپۆلیەوە بۆ هاتووە و خودی ئۆرێلیۆ دی لاورێنتیسی سەرۆکی یانە ئیتاڵییەکە خواستی لەسەر کۆنتی هەیە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، ناپۆلی بە فەرمی پەڕاوی گرێبەستەکەی بۆ ئەو راهێنەرە ناردووە و تا ساڵی 2027 دەخایەنەێت.
🚨🔵 Napoli sent contract proposal to Antonio Conte for deal valid until June 2027 for club record salary.
Key details to be discussed next week with de Laurentiis, still in Napoli on Monday for public event.
Conte, always been open to Napoli job and excited by the project. pic.twitter.com/jNF6LazRcW
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) May 26, 2024
رۆمانۆ باس لەوە دەکات، وردەکارییەکانی گرێبەستەکەی هەفتەی داهاتوو لەگەڵ لاورێنتیسی سەرۆک گفتوگۆ دەکرێت.
هەر ئەو رۆژنامەنووسە بەبێ ئەوەی بڕی مووچەکەی ئاشکرا بکات، زانیاریی پێشوەختەی داوە کە گرێبەستەکەی لەگەڵ ناپۆلی کۆنتی دەکاتە خاوەنی ریکۆردی بەرزترین مووچە لە مێژووی یانەکەی باشووری ئیتاڵیا. خودی راهێنەرەکەیش هەمیشە کراوە بووە بە ڕووی ناپۆلیدا و خۆشحاڵیشە بە پرۆژەکە.
بابەتی پەیوەندیدار:
گفتوگۆکانی کۆنتی و یانەیەکی ئیتاڵی گەیشتووەتە ئاستێکی پێشکەوتوو