ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

یوڤێنتوس یاریزانێکی نایابی گواستەوە

یەکەم گرێبەستی هاوینە

Yariga App

یاریگا –

یوڤێنتوس گرێبەستی لەگەڵ میشێل دی گریگۆریۆی گۆڵپارێزی مۆنزا واژۆ دەکات.

رۆژنامەنووسی ئیتاڵی، فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەیەوە، یوڤێنتوسی ئیتاڵی لەگەڵ میشێل دی گریگۆریۆ گەیشتووەتە رێککەتنی زارەکی و گۆڵپارێزە ئیتاڵییەکە پەیوەندی بە یوڤێ دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆمانۆ، یوڤێ 20 ملیۆن یۆرۆ لەپێناو گواستنەوەی میشێل خەرجدەکات، 18 ملیۆن یۆرۆی حازری و 2 ملیۆن یۆرۆش زیادکراو دەبێت.

گۆڵپارێزەکەی مۆنزا، دوێنێ هەینی بە باشترین گۆڵپارێزی وەرزی 2023/2024ـی سێریا ئەی دەستنیشانکرا.

میشێل لەم وەرزەی سێریا ئەی 33 یاری بە درێسی یانەکەی کرد، 35 گۆڵی لێکرا و لە 13 یاریش تۆڕی گۆڵەکەی بە خاوێنی پاراست.

بابەتی زیاتر

Back to top button