ئینگلتەراگرنگترین

مانچێستەر سیتی لە داهاتووی گواردیۆلا ترساوە

هەوڵەکانی دەستپێکردووە

یاریگا –

مانچێستەر سیتی هەموو هەوڵێکی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی پێپ گواردیۆلای دەستپێکردووە.

گرێبەستی راهێنەری ئیسپانی لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت، لە ماوەی رابردوودا روونیکردەوە، لە جێهێشتنی مان سیتی نزیکبووەتەوە. رۆژنامەی دەیلی مەیڵ بڵاویکردووەتەوە، مان سیتی هەموو هەوڵێکی بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستی گواردیۆلای دەستپێکردووە.

هەشت ساڵ پێش ئێستا گواردیۆلا پەیوەندی بە مان سیتی کرد، لەو ماوەیەدا شەش نازناوی پرێمەرلیگ، نازناوێکی چامپیۆنزلیگ و چەندین دەستکەوتی دیکەی لەگەڵ سیتی بردەوە، ئەمەش کەسایەتی یانەکەی تاهەتایە گۆڕی.

لە راپۆرتی دەیلی مەیڵدا هاتووە، مان سیتی هیچ فشارێک لە گواردیۆلا ناکات، چونکە پێپ لە کۆتاییدا بڕیاری کۆتایی دەدات. هەفتەی پێشوو لە دوای بردنەوەی پرێمەرلیگ، گواردیۆلا بابەتەکەی لەگەڵ ئەستێرەیەکی مان سیتی باسکردووە و داوای راوێژی کردووە، ئایا بمێنێتەوە یاخود هاوشێوەی یۆرگن کڵۆپ پرێمەرلیگ جێبهێڵێت.

مان سیتی لە یاری کۆتایی جامی FA ئەم ئێوارەیە لە وێمبڵی رووبەڕووی مانچێستەر یونایتدە دەبێتەوە و رەنگە نازناوێکی دیکە بۆ گەنجینەی سیتیزنز زیاد بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button