دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ ململانێی یانەکانە لەسەر راهێنەران و چێڵسی بڕیاری خۆیداوە

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا

Yariga App

کیران مەککێنا، راهێنەری ئیپسویچ تاون لەلایەن برایتن و چێڵسی داواکراوە، پێشبینی دەکرێت مانچێستەر یونایتدیش بچێتە سەرهێڵ – تایمز

مانچێستەر یونایتد لە دوای یاری کۆتایی جامی FA ئێریک تێن هاخ لە پۆستی راهێنەرایەتی دووردەخاتەوە – گاردیان

ماوریسیۆ پۆچێتینۆ دەیەوێت لە پرێمەرلیگ بمێنێتەوە، چاوەڕێی هەنگاوەکانی مانچێستەر یونایتدە – ستاندارد

چێڵسی خەریکی کۆبوونەوەی چڕن، تاوەکو کۆتا بڕیار لەسەر دەستنیشانکردنی ئێنزۆ مارێسکا، راهێنەری لێستەری ستی وەک شوێنگرەوەی پۆچێتینۆ بدەن – ستاندارد

مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی مارێسکا لە لێستەر سیتی دەگاتە 7.5 ملیۆن پاوەند – تۆک سپۆرت

چێڵسی تاوەکو ئێستا بە تەواوی رۆبێرتۆ دی زێربی لە بژاردەکان دوورنەخستووەتەوە – تێلێگراف

بۆڕووسیا دۆرتموند لە دوای یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ، گفتوگۆ لەگەڵ جەیدن سانچۆ، لەبارەی گواستنەوەی هەمیشەیی کۆدەبێتەوە، مان یونایتد داوای زیاتر لە 60 ملیۆن پاوەند دەکات – سکای دۆچلاند

بایرن میونشن گرێبەستێک بۆ ماوەی سێ ساڵ (2027) پێشکەشی ڤینسێنت کۆمپانی دەکات، گفتوگۆکان گەیشتوونەتە دوا قۆناخ – سکای دۆچلاند

جیان پیێرۆ گاسپێرینی ئۆفەرێکی ناپۆلی رەتدەکاتەوە، لە دوای بردنەوەی یۆرۆپالیگ، دەیەوێت گرێبەستەکەی لەگەڵ ئاتاڵانتا نوێبکاتەوە – ئێکۆ دی بێرگامۆ

یانەکانی سعودیە تاوەکو هاوینی ساڵی 2025 چاوەڕێی محەمەد سەڵاح، ئەستێرەی لیڤەرپوول، کێڤن دی بڕۆین، ئەستێرەی مانچێستەر سیتی دەکەن، گرێبەستی هەردووکیان لە هاوینی 2025 بەسەردەچێت – تێلێگراف

ئەیسی میلان و چەند یانەیەکی سعودی چاودێری ئێمێرسن رۆیال، یاریزانی تۆتنهام دەکەن – فووتبۆڵ ئینسایدەر

لوکا مۆدریچ لە دوای یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ، گرێبەستەکەی بۆ ماوەی ساڵێک لەگەڵ ریال مەدرید نوێدەکاتەوە – رێلێڤۆ

ئەیسی میلان و یوڤێنتوس دەیانەوێت گرێبەستێک لەگەڵ ماتس هەمڵس، بەرگریکاری 35 ساڵەی بۆڕووسیا دۆرتموند واژۆ بکەن – بیڵد

 

بابەتی زیاتر

Back to top button