ئیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید گرێبەستی یاریزانێكی نوێ دەكاتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەیەوێت گرێبەستی ناچۆ فێرناندێز كاپتن و ئەستێرەی یانەكەی نوێ بكاتەوە.

گرێبەستەكەی ناچۆ لەگەڵ ریال مەدرید لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت.

یانە شاهانەكە دەیەوێت بۆ وەرزی نوێ ریزەكانی یانەكەی بە واژۆكردنی چەند گرێبەستێكی نوێ و نوێكردنەوەی گرێبەستی یاریزانە سەرەكییەكانی زیاتر بەهێز بكات.


بەپێی زانیارییەكانی ماركا، ریال مەدرید لەگەڵ ناچۆ گەیشتە رێككەوتن بەمەبەستی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی بۆ ماوەی وەرزێكی دیكە و تا ساڵی 2025.

ئاماژە بەوەشكراوە، ناچۆ بیرۆكەی رۆیشتنی لە ریال مەدرید گۆڕیوە و دەیەوێت گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی نوێ بكاتەوە.

كارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری ئیتاڵی یانە ئیسپانیەكە بە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی ناچۆ بەرگریكار و كاپتنی یانەكەی دڵخۆشە و دەیەوێت بۆ وەرزێكی دیكەش لەگەڵیان بەردەوام بێت.

ناچۆ

لەم وەرزەی لالیگادا ناچۆ بەشداری لە 28 یاریدا كردووە و توانیویەتی گۆڵێك درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button