ئینگلتەراگرنگترین

براوەی خەڵاتی باشترین راهێنەری پرێمەرلیگ دیاریکرا

Yariga App

یاریگا –

دوای کۆتاییهاتنی سەرجەم یارییەکانی ئەم وەرزەی پرێمەلیگ، ناوی باشترین راهێنەری وەرزیش ئاشکرا کرا.

مانچێستەر سیتی توانی بۆ جاری چوارەم لەسەریەک نازناوی خولی ئینگلیزی بباتەوە بە راهێنەرایەتی پێپ گواردیۆلا کە توانی 91 خاڵ کۆ بکاتەوە بە جیاوازی تەنها دوو خاڵ لە ئارسیناڵی ڕکابەری بە سەرکردایەتی میکێل ئارتێتا کە وەرزێکی نموونەیی لە خولەکە پێشکەش کرد.

هەر بۆیە پێشبینیەکان بۆ ڕکابەری خەڵاتەکە بە زۆریی لەنێوان ئەو دوو راهێنەرە ئیسپانییەدا قەتیس بوو بوو تا دواجار گواردیۆلا وەک براوە دەستنیشان کرا.

ئەوە جاری پێنجەم بوو لەوەتەی 2016 و هاتنی بۆ خولی ئینگلیزی، پێپ وەک باشترینی وەرزەکە دەستنیشان بکرێت.

بۆ زانیاریی زیاتر لەسەر پاڵێوراوەکانی دیکە و ئامار و ئەنجامەکانی ئەم وەرزەیان، خوێنەری ئەم بابەتەبن:

پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین راهێنەری ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ

بابەتی زیاتر

Back to top button