یاریگا –
رازى شنێشیل راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق گڵۆپی سەوزی بۆ به‌شداریكردنی یاریزانە پیشەگەرەکان بۆ ئۆڵۆمپیادی پاریس له‌لایه‌ن فیدراسیۆنی تۆپی پیێ عێراقی بۆ داگیرسا.
هەڵبژاردەی عێراق له ئۆڵۆمپیادی پاریس، لە کۆمەڵەی دووەم شانبه‌شانی هه‌ڵبژارده‌كانی ئەرجەنتین و مەغریب و ئۆکرانیا یاریی ده‌كات و یارییەکانیش لە مانگی تەمموزی داهاتوودا بەڕێوەدەچن.
راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق، رازی شنێشل، دڵخۆشی خۆی بە ره‌زامه‌ندی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بۆ به‌شداریكردنی یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌كان له ئۆلۆمپیادی پاریس ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، ئه‌مه بریارێكی گرنگه و هه‌ڵبژارده‌كه‌مان به به‌هێزییه‌وه به‌شداری ئۆڵۆمپیاد ده‌كات.
فیدارسیۆنی تۆپی پێی عێراق ره‌زامه‌ندی له‌لایه‌ن كارگێری یانەی هێرنڤینی هۆڵەندی وەرگرتووە یاریزان حسێن عەلی پەیوەندی بە هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپیی عێراق دەکات، هەروەها كارگێری یانەی ئەنتراخت براونشڤایگی ئەڵمانیش رەزامەندی نیشانداوه یوسف ئەمینش له ئؤلۆمپیاد یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بكات.
شنێشل دڵخۆشی خۆی نیشاندا به ئاماده‌بوونی هه‌ر سێ یاریزان حسێن عه‌لی و یوسف ئه‌مین و عه‌لی جاسم كه سێ یاریزانی گرنگی هه‌ڵبژارده‌كه‌ن و ته‌مه‌نیشان له خوار 23 ساڵانه به‌مه‌ش ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌بێت سێ یاریزانی سه‌رووی 23ساڵ له شوێنی پێویست بانگهێشت بكات.
شنێشل ده‌یه‌وێت هه‌ر سێ یاریزان ئه‌یمه‌ن حسێن و سه‌عد ناتق و سه‌عد عه‌بدولئه‌میر بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بكات كه ته‌مه‌نیان له سه‌رووی 23 ساڵه.
پێشبینی دەکرێت پێکهاتەی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق بۆ به‌شداریكردن له ئۆلۆمپیاد گۆڕانکاری زۆر تێدا بكرێت و ژمارەیەک یاریزانی پیشەگەر بانگهێشت بكرێن.
هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق پێشتر پێنج جار بەشداری یارییەكانی ئۆڵۆمپیادی كردووه ئه‌ویش، لە ساڵانی 1980، 1984، 1988، 2004 و 2016،باشترین ئەنجامیشی لە ئۆڵۆمپیادی ئەسینای ساڵی 2004 بوو پلەی چوارەمیان به‌ده‌ستهێنا، هاوکات ئۆڵۆمپیادی ریۆ لە بەرازیل دوایین بەشداریکردنی هه‌ڵبژارده‌كه بوو.