ئیسپانیایاریگا

کێ هۆکاری نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لۆکا مۆدریچە؟

Yariga App

یاریگا –

کارلۆ ئەنچیلۆتی، راهێنەری ریال مەدرید رۆڵێکی گرنگی هەبوو لە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی لۆکا مۆدریچدا.

گرێبەستەکەی مۆدریچ لەگەڵ ریال مەدرید لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی دێت، سەرەڕای ئەو هەموو دەنگۆیانەی کە باس لە ئەگەری جێهێشتنی ئەم یاریزانەیان لە چەند هەفتەی رابردوودا دەکرد، ناوەڕاستکارەکە لە لێواری واژۆکردنی گرێبەستێکی نوێی بۆ ماوەی یەک ساڵ لەگەڵ ریال مەدریددایە.

زۆرێک لە میدیاکانی ئیسپانیا لە چەند مانگی رابردوودا بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە ئەستێرە کرواتییەکە لە بارودۆخی خۆی لە ریالدا رازی نییە و دەیەوێت لە کۆتایی ئەم وەرزەدا پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات بۆ ئەوەی هەلی زیاتری دەرکەوتنی لە یاریگادا دەستبکەوێت، بەڵام هاوکێشەکە لە چەند هەفتەی رابردوودا بە تەواوی گۆڕاوە.

یاریزانە کرۆواتییەکە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا هەولی یاریی کردنی زیاتری بۆ رەخسا و ئێستا ئامادەیە وەرزێکیتریش بە درێسی مەدریدییەکانەوە و بە بێ گوێدانە بڕی مووچەکەی یاریی بکات و یارمەتی تیمەکەی لە پاڵەوانەتییەکانی وەرزی داهاتو بدات.

پێشتر باس لەوە کرابوو کە دوا رێککەوتن لە نێوان ئەو و یانەکە کراوە و تەنیا دەبێت چاوەڕێی واژۆکردنی گرێبەستە نوێیەکە بکات. ئێستا رێلێڤۆ ئاشکرای کردووە کە پەیوەندی باشی مۆدریچ لەگەڵ ئەنچیلۆتی یەکێک بووە لە هۆکارە سەرەکییەکانی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی. راهێنەرە ئیتاڵییەکە پێداگری لەسەر مانەوەی لوکیتا کرد و بە بەڕێوەبەرانی یانەکەی راگەیاند کە بوونی ئەو یەکێکە لە پایە سەرەکییەکانی سەرکەوتنی تیپەکەی و پاراستنی یەکڕیزی ژووری جلگۆڕین.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button