ئیسپانیاگرنگترین

چاڤی کورتترین کۆنگرەی رۆژنامەوانی بەڕێکرد؛ بە 11 خولەک وەڵامی 11 پرسیاری دایەوە

دەنگۆکان دەبیستم بەڵام هیچ شتێک لەگۆڕێ نییە

یاریگا –

لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەی رایۆ ڤاییکانۆ لە لالیگا، لەکۆی ئەو 12 پرسیارەی ئاڕاستەی چاڤی هێرناندێز کران، 11 پرسیاریان لەبارەی داهاتووی لە چاڤی کران، چاڤی کورتترین کۆنگرەی رۆژنامەوانی بەڕێکرد.

چاڤی هێرناندێز راهێنەری بارسێلۆنا لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی ئەمڕۆی هەموو دەنگۆیەکانی لەبارەی دوورخستنەوەی لە ئەرکی راهێنەرایەتی یانە کەتەلۆنییەکە رەتکردەوە و گوتی :’یانەکەمان تەواوی پشتگیری خۆیان بۆ دووپاتکردمەوە، سەرۆکی یانەکەمان و دیکۆ پەیامی ئەرێنییان بۆ ناردووم’.

کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی چاڤی یەکێک بوو لە کورتترین کۆنگرە رۆژنامەوانییەکانی ئەم وەرزەی لالیگا و تەنیا 11 خولەکی خایاند و راهێنەرەکەی بارسا زۆر بە کورتی وەڵامی پرسیارەکانی رۆژنامەوانان دەدایەوە.

سبەی دەتوانین پلەی دووەم مسۆگەر بکەین و ئەمە بەلایەنیکەم ئامانجی ئێمە بوو. ئەوە دەرفەتێکی زۆر باشە بۆ ئەوەی پشتڕاستی بکەینەوە کە وەرزی داهاتوو رکابەری لەسەر سەرجەم پاڵەوانێتییەکان دەکەین.

Image

سەبارەت بە دەنگۆی دوورخستنەوەی گوتی:

ناتوانم چیتان پێبڵێم لەسەر ئەم بابەتە، یانەکەمان ئارامی پێبەخشیم، نە سەرۆک و نە دیکۆ پەیامێکیان لەبارەی دوورخستنەوەم نەناردووە. متمانەی پێشووی نێوان لایەنەکان وەک خۆی ماوەتەوە و سەرنجم لەسەر یارییەکەی سبەینێیە. لەوە زیاتر هیچی تر ناتوانرێت بگوترێ.

چاڤی سەبارەت بە فشارەکانی میدیاکان گوتی:

زۆر گرنگی بە میدیاکان نادەم. زانیاری و هەواڵم پێدەدەن، بەڵام بەلامەوە گرنگ نین. متمانەی سەرۆک بە من وەک خۆیەتی. لە هەر حاڵەتێکدا پێویستە میدیاکان هەواڵەکە بنووسن و بڵاوی بکەنەوە. بەڕای من هیچ شتێک نەگۆڕاوە.

لە وەڵام پرسیاری پەیوەندیەکانی لەگەڵ لاپۆرتا گوتی:

“بەردەوام لە پەیوەندیداین و ئەگەر ناچار بووین قسە بکەین قسە دەکەین”. هەموو شتێک وەک سێ هەفتە لەمەوبەر وایە کە بەردەوام بوونم لە یانەکە راگەیاند. ئەگەر گۆڕانکارییەک روویدا پێتان دەڵێین. لە پرسیار و نیگەرانییەکانتان تێدەگەم، بەڵام ئارامم و سەرنجم لەسەر بردنەوەی یارییەکەی سبەیە.

لە دوێنێوە میدیاکان بەردوام دەنگۆی دوورخستنەوەی چاڤیان لە یانەکە بڵاو دەکردەوە و گوایە سەرۆکی یانەکەی تووڕە کردووە، بەڵام ئەمڕۆ دەنگۆکانی هەموو رەت کردەوە و بڕیارە سبەی کاتژمێر 20:00 رووبەڕووی رایۆ ڤایکانۆ ببێتەوە. بردنەوە لەم یارییدا بارسێلۆنا لە پلەی دووەم جێگیر دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button