یاریگا –
چاڤی هێرناندێزی راهێنەری یانەی بارسێلۆنا به‌چەند ساتێکی گرنگ و هه‌ستیار لەگەڵ یانه‌كه‌ی بەسەر دەبات.
چاڤی رۆیشتنی لە بەرشەلۆنە راگەیاندبوو، دواتر له‌گه‌ڵ یانه‌كه گه‌یشتنه رێككه‌وتن و گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێكرایه‌وه، بەڵام لێدوانەکانی ئەم دواییەی كه رایگه‌یاندبوو، بەهۆی بارودۆخی ئابووری یانەکەوە، نایانتوانی رکابەری ریال مەدرید و یانە گەورەکانی ئەوروپا بكه‌ن، ئه‌م قسانه لاپۆرتای توڕە کرد و بیر لە هەڵوەشاندنەوەی گرێبه‌سته‌كی ده‌كاته‌وه.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی رایگه‌یاندووه، لاپۆرتا سوورە لەسەر ئەوەی چاڤی لە پۆستەکەی دووربخاتەوە و وەرزی داهاتووش له‌گه‌ڵ یانه‌كه به‌رده‌وام نابێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، توڕەیی لاپۆرتا بەهۆی گۆڕینی بەڵێنەکانی چاڤی بووە، چونکە کاتێک راهێنەرەکە سه‌ردانی ماڵی لاپۆرتای كردووه بۆ گفتوگۆکردن لەسەر گرێبه‌سته‌كه‌ی، رایگه‌یاندووه، یانه‌كه ده‌توانێت له وه‌رزی داهاتوو ركابه‌ری له‌سه‌ر سه‌رجه‌م نازناوه‌كان بكات.
روونیشیکردۆته‌وه، لاپۆرتا به‌بێ دیكۆ بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی چاڤی نادات، به‌رێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌كه راپۆرتێک لەسەر چاڤی پێشکەش بە لاپۆرتا دەکات پێش ئەوەی بڕیاری کۆتایی بدات.
رۆژنامه‌كه رایگه‌یاندووه، سبەی یەکشەممە، کۆبوونەوەی یەکلایکەرەوە بۆ داهاتووی چاڤی بە ئامادەبوونی لاپۆرتا و دیکۆ بەڕێوەدەچێت، دوای یارییەکەی بارسێلۆنا بەرامبەر رایۆ ڤالیکانۆ بڕیاری لێده‌درێت، هه‌رچه‌نده لاپۆرتا پێداگره، کە چاڤی دووربخاته‌وه، بەڵام دیکۆ به‌رده‌وام پشتگیری لە له‌مانه‌وه‌ی چاڤی کردووە.