ئینگلتەرا

«مۆرینهۆ وتی پریمەرلیگ بەدڵی تۆ دەبێت»

نوری شاهینی یاریزانی ڕیاڵ مەدرید بەفەرمی ڕوویکردە یانەی لیڤەرپوول و بە خواستن بۆ وەرزێک یاری بۆ ئەو یانەیە دەکات، لە کاتێکدا ئارسناڵ ماوەیەکی زۆر بوو هەوڵی بۆ ئەو یاریزانە دەدا. بەڵام شاهین لە کۆتاییدا لیڤەرپوولی هەڵبژارد و یاریزانەکەش لە یەکەم لێدوانیدا دوای گواستنەوەکە وتی «خۆشحاڵم یاری بۆ یانەیەکی گەورەی وەک لیڤەرپوول ئەنجام دەدەم و شانازیش دەکەم یەکەم یاریزانی تورکیم لە مێژووی یانەکەدا، لە راستیدا بەنیاز نەبووم ڕووبکەمە ئەو یانەیە بەڵام کاتێک قسەم لەگەڵ برێندان ڕۆجەرزی ڕاهێنەر کرد، سەرسام بووم بە بۆچونەکانی و پلانەکانی هەربۆیە بڕیارمدا بیر لە پێشنیازەکەیان بکەمەوە».
هەروەها شاهین باس لە ئامۆژگاری مۆرینهۆ دەکات و دەڵێت «مۆرینهۆ پێی وتم خولی ئینگلیزی باشترین شوێنە تاوەکو چێژ لە تۆپی پێ ببینیت، هەروەها وتیشی ئەو و ڕؤجەرز لە چێلسی بەیەکەوە کارییان کردووە و ئەو ڕاهینەرێکی زۆر باشە، قسەکانی مۆرینهۆ زۆر کاریگەرییان هەبوو لەسەر من ، گرنگە لەو بارودۆخەکەدا کەسێکی شارەزا هەبێت قسەت بۆ بکات».
بەڵام نوری باسی لەوە نەکرد دوای کۆتایی وەرزی دەگەڕێتەوە مەدرید یاخود نا.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close