ئینگلتەراگرنگترین

برایتن ئامادەکاری وەرزی نوێی بە نوێکردنەوەی گرێبەستی دوو یاریزان دەستپێکرد

دی زێربی چاوی لە دەستکەوتی گەورەیە

Yariga App

یاریگا –

برایتن گرێبەستی هەریەکە لە دانی وێڵبێک و جەیمس میڵنەری نوێکردەوە.

برایتن لە بەیاننامەیەکدا روونیکردەوە؛ گرێبەستی میڵنەر بۆ ساڵێکی دیکە درێژکرایەوە و تاوەکو هاوینی ساڵی 2025 لە یانەکەی باشووری بەریتانیا دەمێنێتەوە و گرێبەستی وێڵبێکیش بۆ دوو ساڵ (2026) نوێکرایەوە.

رۆبێرتۆ دی زێربی، راهێنەری برایتن لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستی هەردوو یاریزانەکە دەڵێت

زۆر دڵخۆشم بە مانەوەی جەیمس و دانی، هەردووکیان شایەنی نوێکردنەوەی گرێبەست بوون، چونکە خەسڵەتی باشی یاریزانی تۆپی پێیان تێدایە. ئەمەش هەواڵی باشن بۆ ئێمە. میڵنەر و وێڵبێک لە ناوەوە و دەرەوەی یاریگا کاریگەر بوون، بەچوونە دەرەوەی (ئادام) لالانا، بەشداریی ئەم دوو یاریزانە گرنگترە.

وێڵبێک لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەڵێت

چەند وەرزێکی زۆر خۆشم لەگەڵ ئەم یانەیە بەسەربرد. بەڕاستی وەرزێکی زۆر قورس بوو، چونکە ئەرکی یۆرۆپالیگمان لەسەربوو. خشتەی یارییەکان جیاوازبوون، بەڵام ئەمە هەنگاوێی زۆر باشە. پێم وایە دەتوانین لە وەرزەکانی داهاتوودا، ئاست و ئەنجامی زۆر باشتر بەدەستبهێنین.

وێڵبێک لە ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەمی ساڵی 2020 لە واتفۆردەوە پەیوەندی بە برایتن کرد، لەلایەکی دیکەوە جەیمس میڵنەر، دوای بەسەربردنی هەشت ساڵ لەگەڵ لیڤەرپوول و بردنەوەی پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگ و چەندین نازناوی دیکە، لە هاوینی رابردوودا پەیوەندی بە برایتن کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button