هەڵوێستی ناپۆلی لەسەر فرۆشتنی کڤاراتسخێلیا ئاشکرا ده‌كرێت
یاریگا –
یانەی ناپۆلی کۆتا هەڵوێستی خۆی لەسەر فرۆشتنی خیڤکا کڤاراتسخێلیا، لە مێركاتۆی هاوینه یەکلاکردەوە.
هەرچەندە کڤاراتسخێلیا تا 30ی حوزەیرانی 2027 گرێبەستی لەگەڵ ناپۆلی هەیە، بەڵام چه‌ند یانه‌یه‌كی ئه‌وروپی به به‌هێزی هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن به تایبه‌ت یانه‌ی پاریس سانجێرمان و چه‌ند یانه‌یه‌كی ئینگلیزی.
مێدیاكانی فه‌ڕه‌نسا ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن یانه‌ی پاریس سان جێرمان ئامانجی یه‌كه‌می كڤارایه و ده‌یه‌وێت قه‌ره‌بووی رۆیشتنی ئێمباپێ بكاته‌وه.
بەپێی قسه‌ی پسپۆڕی بازاڕی گواستنەوه‌ی یاریزانان، فابریزیۆ رۆمانۆ، كه لەڕێگەی ئەکاونتی فەرمی خۆی لە پلاتفۆرمی “X”، نووسیه‌ویه‌تی، سەرۆکی یانەی ناپۆلی، ئۆرێلیۆ دی لۆرنتیس، هیچ نیازێکی بۆ فرۆشتنی ئه‌و یاریزانە نییە.
🚨🇬🇪 Napoli president De Laurentiis has no intention to sell Khvicha Kvaratskhelia this summer.
Despite interest from PL clubs and PSG, Napoli want to keep Kvara as Osimhen is expected to leave — PSG also keen.
↪️ Napoli will push to extend Kvara’s contract as soon as possible. pic.twitter.com/x4JiIxnDlc
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) May 11, 2024
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ناپۆلی دەیەوێت تواناكانی کڤاراتسخێلیا بپارێزێت، بەتایبەت به ئه‌گه‌رێكی زۆر ڤیکتۆر ئۆسیمێن یانه‌كه جێده‌هێلێت، ده‌یانه‌وێت گرێبەسته‌كه‌ی نوێ بكه‌نه‌وه، دانوستانەکان لەگه‌ڵ یاریزانه‌كه ده‌ستی پێكردووه.
یانه‌ی ناپۆلی له‌م وه‌رزه ئاستی وه‌ك پێویست نه‌بوو، نه‌یتوانی بگاته خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپای وه‌رزی داهاتوو 51 خاڵی هه‌یه‌و پله‌ی هه‌شته‌می خولی ئیتاڵی گرتووه.