ئینگلتەرا

گۆڵەکەی گاکپۆ لە بەرامبەر ڤیلانز مێژووییە

Yariga App

یاریگا –

لە هەفتەی 37ی خولی ئینگلیزیدا کۆدی گاکپۆ جێدەستی خۆی بە مێژووی خولەکەوە جێهێشت کاتێ توانی گۆڵی دووەمی لیڤەرپووڵ بەرانبەر ئەستۆن ڤیلای خاوەن یاریگا تۆمار بکات.

لە گێمی یەکەم کە سێ گۆڵ تۆمار کرا، هەر زوو ڕێدز بە هەڵەیەکی مارتینێزەوە پێشکەوتن و دواتر لە خولەی 12 تیلیمانس یەکسانی کردەوە. ڕێدز جارێکیتر لە خولەکی 23 گەیشتنەوە سەر گۆڵی ڤیێلا و ئەم جارە لە ڕێگەی گاکپۆی هۆڵەندیەوە، کە هاوکات تۆمارێکی دیکە بوو بۆ مێژووی پرێمەرلیگ لەوەتەی وەرزی 1992/93 کە بەم ناوەوە ناونراو.

ئەو گۆڵەی ئەستێرە هۆڵەندییەکە، کۆی گۆڵەکانی ئەم وەرزەی گەیاندە 1,196. بەوەش پێش وەرزی 1993/94ی دایەوە وەک زۆترین رێژەی گۆڵ لە تەنها یەک وەرزدا. ئێستا ریکۆردەکەی وەرزی 1992/93 ماوە بشکێنرێت و جیاوازییەکە تەنها 26 گۆڵە.

لەم وەرزەدا مانچێستەر سیتی بە تۆمارکردنی 91 گۆڵ زۆترینی تۆمار کردووە و دوو یاری ماوە لە خولەکە. ئارسیناڵی رکابەریشی 89 جار تۆڕی دژبەرەکابی هەژاندووە و خاوەنی دووەم زۆرترین ژمارەی گۆڵە.

گۆڵەکەی گاکپۆ:

شیفیڵد یونایتدیش کە کۆتایی ریزبەندییە و دابەزیوە بۆ چامپیۆنشیپ، کەمترینی تۆمار کردووە (35) و زۆترین جاریش تۆڕەکەیان هەژێنراوە (101) گۆڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button