ئه‌مریکاگرنگترین

چاوەڕواننەکراو؛ یانەیەکی تازە دامەزراو لە دی برۆین هاتوونەتە پێش

Yariga App

یاریگا –

کیڤن دی بروین لەلایەن یانەیەکی تازە دامەزراوەوە کراوەتە ئامانج و دەیانەێ لە هەوڵێکی بوێرانەدا گرێبەستی فەرمی واژۆ بکەن.

ئەستێرە بەلجیکیەکە کە هاوینی 2025 گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی بەسەردەچێت، پێشتر لەلایەن سعودیەکانەوە هەوڵی زۆری بۆ دراوە و ئێستایشی لەگەڵ بێت بەرپرسانی ئەو وڵاتە دووریان نەخستووەتەوە لە پلانەکانیان.

بەگوێرەی نوێترین زانیاری کە گرایم بەیڵی رۆژنامەنووسی ئەمریکی بڵاوی کردووەتەوە، بەرپرسانی یانەی سان دیگۆی ئەمریکی چاویان لەوەی گرێبەستێکی دڵخواز پێشکەشی ئەفسانە زیندووەکەی سیتیزنس بکەن.

سان دیگۆ هێشتا لە خولی ئەمریکیش نییە و، چاوەڕوان دەکرێت بۆ ساڵی داهاتوو لە میانی پلانی فراوانترکردنی ژمارەی یانەکانی MLS بۆ 30 یانە لە جیاتی 28، ئەم یانە تازەیە وەک چوارەم نوێنەری شاری کالتفۆرنیا بەشداری خولەکە بکات.

سان دیگۆ لەلایەن ملیاردێری میسڕی موحەمەد مەنسوڕی میسڕی و گروپێکی هیندیەوە خاوەندارێتی دەکرێت و بەهای کڕینەکەی نیو ملیۆن دۆلار بووە.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکرایشی کردووە کە ئەو ئەو ئۆفەرەی نیازیانە پێشکەشی یاریسازەکەی سیتی بکەن، هاوشێوەی ئۆفەرە پڕ مەرجەکانی لیۆنێل مێسی بێت کە قایل بوو ڕوو بکاتە ئینتەر میامی.

بابەتی زیاتر

Back to top button