بازاڕی گواستنه‌وه‌خوله‌کانی دیکە

بەفەرمی لویس نانی جێهێشتنی یانەکەی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیکی فەرمی لویس نانی جێهێشتنی یانەی ئادانا دەمیرسپۆری تورکی راگریاند.

کەمێک لەمەوبەر ئەستێرە پۆرتوگالییەکە لە هەژماری فەرمی خۆی لە پلاتفۆڕمی ئێکس پەیامیکی بڵاوکردووەتەوە، هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی راگەیاندووە و سوپاسی هاندەرانی یانەکەشی دەکات.

دەمەوێت پێتان رابگەیەنم بەشێوەیەکی دۆستانە گرێبەستەکەم لەگەڵ ئادانا هەڵوەشاندووەتەوە، سوپاسی هاندەران دەکەم بۆ هەموو پاڵپشتییەکانتان، ئێستا هەنگاوی داهاتووی کاروانی وەرزشیم لەبەرچاو دەگرم.

یاریزانە تەمەن 37 ساڵانییەکە لە هاوینی رابردوو بە گرێبەستێکی ئازاد لە مێلبۆرنی ئوستڕالییەوە پەیوەندی بە یانە تورکییەکە کرد، بە درێسی ئەو یانەیەش لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بەشداری 34 یاری کردووە، تەنیا 4 گۆڵ و 3 ئەسیستی کرد.

جیا لەو دوو یانەیە، نانی بە درێسی یانەکانی سپۆرتینگ، مانچێستەر یونایتد، فەنەرباچێ، ڤاڵێنسیا، لازیۆ، ئۆرلاندۆ سیتی و ڤێنێزیا یاری کردووە، بەدرێسی سەرجەمیان بەشداری 606 یاری کردووە، 127 گۆڵی کردووە و 146 گۆڵیشی درووستکردووە.

نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، چوار نازناوی پرێمەرلیگ، نازناوێکی جامی جیهانی یانەکان، دوو نازناوی جامی خولی ئینگڵتەڕا، چوار نازناوی جامی قەڵخانی ئینگڵتەڕا، نازناوێکی خولی پۆرتوگال و سێ نازناوی جامی پۆرتوگالی بەدەستهێناوە.

بەدرێسی هەڵبژاردەی پۆرتوگالیش بەشداری 112 یاری کردووە، 24 گۆڵی کردووە و 24 گۆڵی درووستکردوە، نازناوێکی جامی نەتەوەکانی ئەوروپاشی بەدەستهێناوە.

لویس نانی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ

 

بابەتی زیاتر

Back to top button