یاریگا –
ئەنتۆنیۆ کۆنتی راهێنەری پێشووی یانەکانی یۆڤێنتۆس و چێڵسی و تۆتنهام ره‌زامه‌ندی نیشانداوه بۆ وەرگرتنی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی میلان لە وەرزی داهاتوو.
ستڤیانۆ پیۆلی له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ریزه‌كانی یانه‌ی میلان جێده‌هێلیت و یانه‌كه‌ش به‌دوای شوێنگره‌وه‌ی ده‌گه‌رێت.
بەگوێرەی رۆژنامەی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی و مێدیا سێت، کۆنتی رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر مەرجە كه‌سیه‌كانی لەگەڵ میلان، یانه‌كه به نهێنی له‌گه‌ڵ راهێنه‌ره‌كه له‌سه‌ر زۆربه‌ی بابهتهكان رێكه‌وتووه، بژارده‌ی یه‌كه‌می میلانیش كۆنتیه و ناوه‌كانی دیكه له پلانی بی یانه‌ی میلانن.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئه‌گه‌ر هیچ كێشه‌یه‌ك دروست نه‌بێت له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه میلان كۆنتی وه‌ك راهینه‌ری نوێ ده‌ناسێنێت و كۆنتیش ئاماده‌كاری بۆ وه‌رگرتنی ئه‌م پۆسته ده‌كات.
جگه له كۆنتی چه‌ند ناوێكی دیكه بۆ راهێنه‌رایه‌تیكردنی میلان له مێدیاكان باس ده‌كرێن، له دیاترینیان تیاگۆ مۆتای راهێنه‌ری یانه‌ی بۆلۆنیا و سێرجیۆ كۆنسێساوی راهێنه‌ری پۆرتۆ و لەگه‌ڵ پاولۆ فۆنسیکان.