ئیتاڵیائینگلتەرا

میلان بەرگریکارێکی تۆتنهامی دەوێت

Yariga App

یانەی ئەیسی میلان بەنیازە لە هاوینی ئەمساڵدا هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئیمێرسن رۆیاڵی بەرگریکاری تۆتنهام بدات.

بەگوێرەی توتۆ مێرکاتۆ وێب، میلان لە گواستنەوەی هاوینەدا هەوڵ بۆ پتەوکردنی دوو پێگە دەدات، یەکێکیان هێرشبەری سەرەڕمە بۆ جێگەی ئۆلیڤەر ژیرو، وە دووهەم بەرگریکاری باڵە.

سەرچاوەکە دەڵێت، ئیمێرسن بژاردەی میلانە بۆ هێڵی بەرگری بەڵام یانەکە ئامادەنیە ئەو بڕە پارەیە بدات کە تۆتنهام داوای دەکات و نرخی دەگاتە 30 ملیۆن یۆرۆ.

بەرگریکارە بەڕازیلییەکە لە مانگی دووەوە لە زۆرینەی یارییەکەندا لە پێکهاتەی یەدەگ دایە، ئەمەش ئەرکی میلان ئاسانتر دەکات تاوەکو ئەو یاریزانە رازی بکات رووبکاتە یانەکەیان.

هێشتا هیچ ناوێک نەهاتۆتە کایەوە بۆ هێڵی هێرشبەر بەڵام لە ناوەڕاستیدا میلان دەیەوێت  مانوێل ئوگارتی یاریزانی پاریس بە خواستن بباتە ریزەکانی بۆ وەرزێک، ئەمەیان ئاسان نابێت بەهۆی ئەوەی پارساڵ پاریس 60 ملیۆن یۆرۆی لە گواستنەوەیدا خەرجکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button