ئه‌ڵمانیائینگلتەراگرنگترین

گلاسنەر دەبێتە راهێنەری میونشن؟

ئەنجامە سەرنجڕاکێشەکانی پاڵاس کاریگەرییان دروستکردووە

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشن وێڵە بەدوای دۆزینەوەی راهێنەرێک بۆ شوێنگرتنەوەی تۆماس توخێل.

دوای ئەوەی هەریەکە لە چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری بایەر لیڤەرکوزن و راڵف راگنیک، راهێنەری هەڵبژاردەی نەمسا، رەتیانکردەوە ئەرکی مەشقی میونشن وەربگرن. تۆڕی هەواڵی سکای بڵاویکردووەتەوە، چەند رۆژێک بەر لە ئێستا لە میونشنەوە پەیوەندی بە نوێنەری ئۆلیڤەر گلاسنەر، راهێنەری کریستال پاڵاس کراوە.

هەرچەندە ئێستا هانسی فلیک، ئامانجی یەکەمی میونشنە، بەڵام دەستەی کارگێڕی یانە باڤارییەکە دەیەوێت چەند بژاردەیەکی هەبێت، تاوەکو لەگەڵ کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە و رۆیشتنی توخێل، دەستبەجێ راهێنەرێک دەستنیشان بکەن.

گلاسنەر، راهێنەری پێشووی ئێنتراخت فڕانکفورت پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ کریستۆف فریوند، بەڕێوەبەری وەرزش میونشندا هەیە و هەر خۆی پەیوەندی بە گلاسنەرەوە کردووە.

بە گوێرەی دوایین زانیارییەکان بێت، کریستال پاڵاس بە هەموو شێوەیەک هەوڵەکانی میونشن رەتدەکاتەوە و نایەوێت گوێی لە هیچ ئۆفەرێک ببێت.

لە دوای دوورخستنەوەی رۆی هۆدسون لە پۆستی راهێنەرایەتی پاڵاس، ئێستا یانەکەی باشووری لەندەن یەکێکە لە دیارترین یانەکانی دوو مانگی رابردووی پرێمەرلیگ.

لەوەتەی گلاسنەر پۆستەکەی وەرگرتووە، تەنیا مانچێستەر سیتی و ئارسیناڵ، خاڵی زیاترییان لە پاڵاس بەدەستهێناوە و لە شەش یاری رابردوودا، پێنج یاری بردووەتەوە.

فلیک، تەمەن 59 ساڵان پێشتر لە ساڵی 2019 تاوەکو 2021 راهێنەرایەتی میونشنی کردووە، دوو نازناوی بۆندسلیگا و نازناوێکی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێنا، پاشان لە مۆندیالی 2022 ئەرکی مەشقی هەڵبژاردەی ئەڵمانیای گرتە ئەستۆ.

جولیان ناگلیسمان، داواکراوێکی دیکەی ئێف سی هۆڵیوودبوو، کە لە فێبرایەر/شوباتی ساڵی رابردوودا لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، ناوی بە گەڕانەوە بۆ میونشن بەسترابووەوە، بەڵام چەند هەفتەیەک بەر لە ئێستا، گرێبەستەکەی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا نوێکردەوە.

هەروەها یونای ئێمری، راهێنەری ئاستۆن ڤیلا بەربژێرێکی دیکەی وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی میونشن بوو، بەڵام گرێبەستەکەی تاوەکو 2027 لەگەڵ ڤیلانز نوێکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button