ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

تۆنی كروس ژمارەیەكی نایابی لە چامپیۆنزلیگ تۆمار كرد

Yariga App

یاریگا –

تۆنی كروس، ئەستێرەی ئەڵمانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ژمارەیەكی پێوانەیی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا تۆمار كرد.

شەوی رابردوو ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری بایرن میونشنی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە، لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناخی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بەوەش بە ئەنجامی هەردوو یاری هاتن و چوون یانە شاهانەكە بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ لە بایرنیان بردەوە و خۆیان گەیاندە یاری كۆتایی پاڵەوانیەتیەكە و بایرنیش ماڵئاوایی كرد.

لەو یارییەدا كارلۆ ئانچێلۆتی بەشێوەی سەرەكی بەشداری بە تۆنی كروس كرد و ئەوەش یاری ژمارە 150ی ئەستێرە ئەڵمانییەكە بوو لە چامپیۆنزلیگ.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ئامار و ژمارەكان، تۆنی كروس گەیشتە یاری ژمارە 150 لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بەوەش ژمارەی تۆماس مۆلەری یەكسان كردەوە و لە دوای هەریەك لە چاڤی هێرناندێز، كەریم بێنزێما، لیۆنێل مێسی، ئیكەر كاسیاس و كریستیانۆ رۆناڵدۆ دێت.

دۆن رۆناڵدۆ بە 183 یاری زۆرترین یاری لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ئەنجامداوە.

چاوەڕوان دەكرێت لە بەرواری یەكی مانگی داهاتوو ریال مەدرید لە یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا رووبەڕووی بۆرووسیا دۆرتمۆند ببێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button