چامپیۆنزلیگگرنگترین

ئەستێرەیەکی بایرن میونشن ستایشی ئاستی دوو یاریزانی ریال مەدرید دەکات

هەمووان بە مەدریدییەکان سەرسامن

Yariga App

یاریگا –

جیڕۆم بواتینگی ئەستێرەی پێشووی بایرن میونشن، ستایشی ئاستی دوو یاریزانی ریال مەدرید دەکات.

شەوی رابردوو لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ، ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری بایرن میونشنی کرد، یارییەکەی 2-1 بردەوە و خۆی گەیاندە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.

پاش یارییەکە بواتینگی ئەڵمانی و ئەستێرەی پێشووی بایرن میونشن لە هەژماری فەرمی خۆی لە پلاتفۆڕمی ئینستاگرام ستایشی ئاستی هەریەکە لە یاریزانان تۆنی کرووس و ئانتۆنی رودیگەری ئەڵمانی دەکات.

بواتینگ وێنەیەکی کرووسی شەیرکردووە و لەسەری نوسیووە؛ چ یاریزانێکە. تۆنی کرووسیش ستایشەکەی جیڕۆنی شەیرکردووە و سوپاسی کردووە.

بەرگریکارەکەی پێشووی مان شافت، وێنەیەکەی ئانتۆنی رودیگەریشی شەیکردووە و لەسەری نوسیووە؛ ئەستێرەیەکی جیهانی، جیا لەوەش لە کۆمێنتیش ستایشی ئاستی رودیگەری کردووە.

ئەوەی جێگای سەرنجە بواتینگ 10 وەرز درێسی باڤارییەکانی پۆشیووە، لەکاتی شکستی یانەکەی پێشووی سەرقاڵی ستایشکردنی یاریزانانی ریال مەدرید بووە و بە ئاستیان سەرسام بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button