ستیفانۆ پیۆلی، هەڵبژاردە چاوەڕواننەکراوەکەی ناپۆلی!
یاریگا –
ستیفانۆ پیۆلی، راهێنەری ئێستای میلان، بژاردەی سەرەکی بەڕێوبەرانی ناپۆلییە بۆ سەرکردایەتی تیمەیەکان لە وەرزی داهاتوودا.
وەرزی رابردوو بە سەرکردایەتی لۆچا سپالێتی ناپۆلی دوای زیاتر لە سێ دەیە توانی نازناوی سێریا ئەی بەدەستبهێنێت، بەڵام کۆتاییهاتنی هاوکاری لەگەڵ ئەم راهێنەرە بە گران لەسەریان کەوت و دۆخێکی سەختی بۆ ئەم وەرزەیان دروستکرد.
بەڕێوەبەرانی ئەم یانەیە بڕیاریان داوە لە وەرزی داهاتوودا دۆخەکە باشتر بکەن و بەدوای راهێنەرێکدا دەگەڕێن کە بتوانێت لەم قەیرانە رزگاریان بکات. ئەنتۆنیۆ کۆنتی وەک بژاردەی سەرەکی بۆ سەرکردایەتیکردنی ئەم تیپە ئاماژەی پێکرا، بەڵام پێدەچێت رێککەوتن بۆ ئامادەبوونی لە کورسی یەدەگی ئەم تیپەدا نەکرابێت.
De Laurentiis wants a coach with whom at least he can trust to lead a three-year project. For this reason, the chances that Stefano Pioli may be the chosen one are clearly on the rise. However Italiano’s name is also still in the mix. 🇮🇹
[Massimo Ugolini @SkySport] pic.twitter.com/5fgO85G3IF
— Napoli Zone (@TheNapoliZone) May 3, 2024
ئێستا گازێتا دیلۆ سپۆرت و سکای سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویانکردەوە کە پیۆلی وەک بژاردەی سەرەکی بۆ راهێنەرایەتی ئەم تیپە پێشنیار کراوە. گرێبەستی لەگەڵ میلان بۆ ماوەی ساڵێکی تر هەیە، بەڵام بەڕێوەبەرانی میلان پلانیان هەیە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا هاوکارییەکانیان لەگەڵ ئەم راهێنەرە کۆتایی پێبهێنن.
ناپۆلی هیوادارە بتوانێت سوود لەم دەرفەتە وەربگرێت و گرێبەستێکی سێ ساڵە لەگەڵ پیۆلی واژۆ بکات، ئامانجی سەرەکیشیان گەڕانەوەیە بۆ چوار تیپی یەکەم و بەدەستهێنانی جێگەیەک لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، دواتریش بیر لە بردنەوەی پاڵەوانێتییەکە دەکەنەوە.
ناپۆلی ئەمساڵ لە ژێر سەرکردایەتی فرانچێسکۆ کالزۆنا لە کۆی 34 یاریی 50 خاڵی کۆ کردووەتەوە و لە ریزبەندی نۆیەمی سێریا ئەی جێگیر بووە.