ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

پۆچێتینۆ باس لە دەنگۆی رۆیشتنی لە چێڵسی دەكات

Yariga App

یاریگا –

ماوریسیۆ پۆچێتینۆی ئەرجەنتینی و راهێنەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی باس لە داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەكەی دەكات.

وا بڕیارە سبەی یەكشەممە كاتژمێر 16:00 بە كاتی كوردستان چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریجی تایبەت بە خۆی میوانداری وێستهام بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 36ی پرێمەرلیگ.

پۆچێتینۆ لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا دەربارەی داهاتووی گوتی:

من بێدەنگ بووم لەم دەنگۆ گەمژانەیە، پێوویستە پرسیار لە یانەكە بكەیت، ئایا یانەكە دەیەوێت بەردەوام بن یان نا.

ئەگەر ساڵێكی دیكە لێرە لە گرێبەستەكەم هەبێت و كەس هیچ نەڵێت، ئەوا پێم وایە لێرە دەمێنمەوە، ئەگەر بڕیارێك هەبێت و كەسێك پێم بڵێت ئەوا باشە، بەڵام ئێستا نازانین.

چێڵسی بە كۆكردنەوەی 51 خاڵ لە ریزبەندی هەشتەمی پرێمەرلیگ دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button