ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

شوێنی داهاتووی ناچۆ ئاشکرا دەبێت

کیشوەری ئەوروپا جێدەهێڵێت

Yariga App

یاریگا –

ناچۆ فێرناندێز کیشوەری ئەوروپا جێدەهێڵێت و پەیوەندی بە خولی ئەمریکی دەکات.

رۆژنامەنووسی رۆژنامەی مارکا، خۆسێ فێلیکس دیاز بڵاویکردووەتەوە، ناچۆ فێرناندێز بڕیاریداوە لە کۆتایی ئەم وەرزە پەیوەندی بە خولی ئەمریکی بکات.

دوو هەفتە لەمەوبەر هەمان رۆژنامەنووس پشتڕاستیکردەوە، ناچۆ ئیدارە یانەی ریال مەدریدی ئاگادارکردووەتەوە، کە ئەم وەرزە کۆتا وەرزییەتی لە یانەکە و لە هاوینی داهاتوو ماڵئاوایی لە مەدرید دەکات.

بەپێی هەمان سەرچاوە، پەیوەندیکردنی یاریزانەکە بە خولی ئەمریکی بەهۆی پارە نییە، ئەگەر وابوایە پەیوەندی بە خولی سعودی دەکرد، چوونکە لەوێ پارەیەکی زیاتریان پێدەدا، بەڵام ناچۆ دەیەوێت ئەزمونێکی جیاواز لە ئەمریکا تاقی بکاتەوە.

دیاز ئاماژەی بەوەشکردووە، ئینتەر میلان لە گواستنەوەی یاریزانەکە نزیکبووە، بەڵام دواتر بارودۆخەکە گۆڕاوە و گواستنەوەی فێرناندێز بۆ ئیتاڵیا شکستی هێناوە.

ناچۆ لە ریال مەدرید پێگەیشتووە، بە درێسی تیپی یەکەم بەشداری 357 یاری کردووە، 16 گۆڵی کردووە و 9 گۆڵیشی درووستکردووە.

5 نازناوی چامپیۆنزلیگ، 3 نازناوی لالیگا، 5 نازناوی جامی جیهانی یانەکان، 4 نازناوی جامی سوپەری ئەوروپا، 5 نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیا و 2 نازناوی جامی شای ئیسپانیای لەگەڵ مێرێنگی بەدەستهێناوە.

ناچۆ لەگەڵ ریال مەدرید

بابەتی زیاتر

Back to top button