عێراقکوردستان

پێشمەرگە لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی ئەلفەهد دەکات

Yariga App

هەینی 3\5\2024 گەڕی نۆزدەم و پێش کۆتایی خولی نایابی عێڕاق بەڕێوەدەچێت و یانەی پێشمەرگەی سلێمانی ئەرکی قوڕس نیە.

کاتژمێر 3:45 ئێوارە لە یاریەکی تاڕادەیەک ئاسان یانەی پێشمەرگەی سلێمانی میوانداری یانەی ئەلفەهد دەکات، پێشمەرگە ئەگەرچی سەرکەوتنی بۆ قۆناخی دووەم مسۆگەر کردووە بەڵام لە ئەگەری سەرکەوتنی بە یەکەمی کۆمەڵەکەی خۆی ئەوا ڕووبەڕووی دووەم و چوارەمی ڕیزبەندی کۆمەڵەی دووەم دەبێتەوە کە ئەمەش تا ڕادەیەک ئەرکی ئاسانتر دەکات بۆ سەرکەوتنیان بۆ ڕیزی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق لە وەرزی داهاتوو، دەرفەتێکی تر کەوادەکات ئەمڕۆ یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بە سەرکەوتن پلەی یەکەم مسۆگەر بکات لەم گەڕەدا یانەی گەڕمە چاوەڕوانە و یاری ناکات.

لە هەر دوو کۆمەڵەی یەکەم و دووەمی خولی نایابی عێڕاق چوار یانە سەردەکەوێت بۆ قۆناخی داهاتووی خولەکە و ژمارەیان دەبێتە 8 یانە و دابەش دەبن بە سەر دوو کۆمەڵە، خاوەنی پلەی یەکەمی هەر کۆمەڵەیەکیش ڕاستەوخۆ دەگاتە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق بۆ وەرزی داهاتوو.

یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق لە سەرەتای خولەکەشەوە بڕیاری ئەوەی داوە کەوا دووەمی هەر دوو کۆمەڵە بەرامبەر یەکتر یاری بکەن و براوەیان لەگەڵ خاوەنی ڕیزبەندی هەژدەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق یاری بکات و براوەی ئەم یاریەش لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دەبێت بۆ وەرزی 2024_2025.

Back to top button