ئه‌مریکاگرنگترین

دی ماریا هەڕەشەکانی بەهەند وەرگرت و ناگەڕێتەوە بۆ رۆزاریۆ!

Yariga App

یاریگا –

ئانخێل دی ماریا هەستی بە ڕاستەقینەیی هەڕەشەکانی سەر خانەوادەکەی کردووە و بەوەش نایەوێت بگەڕێتەوە بۆ شاری ڕۆزاریۆی وڵاتەکەی.

مانگی ڕابردوو بوو کە چەند کەسێکی نەناسراو پەیامێکی هەڕەشەئامێزی کوشتنیان بۆ ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە نارد لە دوای ئەوەی ناوبراو ڕایگەیاندبوو دوای ئەزموونەکەی لەگەڵ بەنفیکا، بۆ وەرزی داهاتوو دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆزاریۆ کە یانەی منداڵیی و هاوکات زێدی دی ماریایە. بەوەی لە ئەگەری چوونەوەی بۆ ئەو شارە، ئەوا یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەی دەکەنە ئامانج.

بەڵام ئەمڕۆ بەپێی هەواڵێکی TySportی ئەرجەنتینی، دی ماریا ناگەڕێتەوە بۆ ڕۆزاریۆ.

ئەو کەسانەی هەڕەشەکەیان ناردووە، بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، بازرگانی ماددەی هۆشبەرن.

هەرچەندە لە کۆتاییەکانی مانگی مارس بڵاو کرایەوە کە ژن و پیاوێک بەو تۆمەتە دەستگیرکراون لەلایەن پۆلیسی ئەرجەنتینەوە، بەڵام دیارە ئەوە بەس نەبوو تا دی ماریا دڵنیایی بۆ دروستبێت بۆ گەڕانەوەی بۆ ڕۆزاریۆ.

هەواڵی پەیوەندیدار:

هەڕەشەی کوشتن لە بنەماڵەی دی ماریا دەکرێت

لەپاڵ ئەو پەرەسەندنانەدا، ئەمڕۆ ڕۆژنامەنووسی ئەرجەنتینی بڵاوی کردەوە کە ئینتەر میامی دانوستانی لەگەڵ دی ماریا دەستپێکردووە تا هاوین بیگوازێتەوە بۆ ڕیزەکانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button