ئه‌مریکاگرنگترین

لیونێل مێسی خەریکی چ بزنسێکە؟

Yariga App

یاریگا –

لیونێل مێسی ئەستێرەی ئینتەر مەیامی، خەریکی بەرهەم هێنانی ئاوێکی تایبەتە بە یاریزانان، کە لە هاویندا دەخرێتە بازاڕەوە.

دوێنێ لیۆنێل مێسی لەگەڵ هاوسەرەکەی، ئانتۆنێلا رۆکۆزۆ، سەردانی کارگەی بەرهەمهێنانی خواردنەوەیەکی نوێی کرد کە بڕیارە بەم نزیکانە لە بازاڕەکان بەردەست بێت.

ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە بە بڵاو کردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی خۆی لە کارگەکەدا نووسیویەتی:

ئێمە بە سەختی کار دەکەین بۆ ئامادەکاری بۆ خستنەبازاڕی خواردنەوە نوێیەکەمان، چونکە ئاو زۆر گرنگە بۆ هەمووان و دەمانەوێت دڵنیابین لەوەی کە بە پێی پێویست دەیخۆینەوە. ئێمە تازە لەو دامەزراوەیە گەڕاینەوە کە پڕۆژەکە تێیدا پێشکەوتووە و لە چۆنیەتی بەرهەم هێنانی خوارنەوەکە بە باشی تێگەیشتین.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Leo Messi (@leomessi)

خواردنەوە وەرزشییەکان کە تایبەتە بە یاریزانان و بە خواردنەوە ئەلکترۆلایتییەکان ناسراون، خواردنەوەیەکن کە ئامانجی یارمەتیدانی وەرزشوانانە هەروەها شوینی ئاو دەگرێتەوە و لە کاتی راهینانەکان و پێشبڕکێیەکان یارمەتی وزەی یاریزانان دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button