ئه‌ڵمانیاگرنگترین

سەرۆکی جێبەجێکاری میونشن داهاتووی توخێلی یەکلاییکردەوە

Yariga App

یاریگا –

یان کریستیان دریسێن، بەڕێوبەری جێبەجێکار لە یانەی بایەرن میونشن بە لێدوانێک هەموو شتێکی لەبارەی داهاتووی تۆماس توخێل ئاشکرا کرد.

باڤارییەکان ئەم وەرزە لەژێر سەرپەرشتی توخێلدا تەنها لە چامپیۆنزلیگ ماونەتەوە و ئەوەش ئەرکێکیان هێندە ئاسان نییە کاتێک شەوی رابردوو لەنێو یاریگای خۆیاندا 2-2 لەگەڵ ریاڵ مەدریدی پاڵێوراوی نازناوەکەدا یەکسان بوون.

ئاستی بایەرن لەو یارییەدا بە جۆرێک قایلکەر بوو، هەر زوو پێشبینیەکان بۆ ئەوە چوون ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوامبن و بتوانن شاهانەکانی ئسیپانیا تێپەڕێنن، ئەوا مەترسی لەسەر پۆستەکەی توخێل کەمتر دەبێتەوە و ئاراستەی دیکە دێتە پێشەوە.

بەڵام لە ڕێگەی بەرێوبەری ناوبراوەوە، لە پرسیاری ئەوەی ئایا توخێل دەمێنێتەوە، یانە ئەڵمانییەکە دڵنیایی دا کە بە بردنەوەی چامپیۆنزلیگیش هەر جیا دەبنەوە لەگەڵ راهێنەرەکەیان و وتی

نەخێر. دەبێ حوکم لەسەر ئەو بڕیارە کاتێک بدەیت کە تێیدا بڕیارەکە درا. ئێستا ئەوکات دۆخەکە جیاواز بوو. ئێستا ئێمە لە دۆخێکیتداین. هەموومان دڵخۆش دەبین بە بردنەوەی چامپیۆنزلیگ. دواتر لەگەڵ راهێنەر جیا دەبینەوە هەرکەسە و بە ئاراستەی خۆی.

دەنگۆ هەیە وێستگەی داهاتووی تۆماس مانچێستەر یونایتد بێت کە دەگوترێت دەستنیشانکراوە بۆ شوێنەکەی تۆماس توخێل. ئەوە و هەروەها قسە لەسەر گەڕانەوەی بۆ چێڵسیش هەیە کە لەگەڵ ئەو یانەیە توانی چامپیۆنزلیگ بباتەوە.

دیارترین شوێنگرەوەیشی لە بایەرن، ئەوەی تا ئێستا سەرچاوەکان باسی لێوە دەکەن، راڵف رانگنیکە.

گفتوگۆکانی بایرن میونشن لەگەڵ راهێنەرێکی چاوەڕواننەکراو زۆر قۆناخی بڕیوە

 

بابەتی زیاتر

Back to top button