ئیسپانیاگرنگترین

چاڤی دوای یاریی کلاسیکۆ بە پرسیارێک ئەنچیلۆتی تووشی سەرسوڕمان کردووە

یاریگا –

چاڤی دوای یاریی کلاسیکۆ بە پرسیارێک ئەنچیلۆتی تووشی سەرسوڕمان کردووە و لەبارەی یاریزانێکی لاوی ریال مەدرید پرسیاری لێکردووە.

ماڵپەڕی دێڤینسا سێنتڕالی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، چاڤی هێرناندێز راهێنەری بارسێلۆنای ئیسپانی دوای یاریی کلاسیکۆ لە گەڕی سی و دووەمی لالیگا لە کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریال مەدریدی گوتووە :’ئاردا گولەر لەکوێیە؟ ئەگەر گولەر بهاتبا ریزەکانی بارسێلۆنا، بە دڵنیاییەوە دەرفەتێکی باشی یاریکردنمان پێی دەدا، بەڵام ئێوە لە ریال مەدرید کۆمەڵێک ئەستێرەتان هەیە’.

لە وەڵامدا ئەنچیلۆتی دوای بردنەوەکەیان لە کلاسیکۆ بە چاڤی گوتبوو :’ئاردا گولەر لە داهاتوودا ئەوەندەی دەیەوێت دەرفەتی یاریکردنی پێدەدرێت’.

هاوینی رابردوو ریال مەدرید یاریزانە لاوەکەی لە چنگی بارسێلۆنا رفاند و بەرامبەر 20 ملیۆن یۆرۆ لە فێنارباهچێی تورکییەوە بردییە ریزەکانی، کە ئەم وەرزە گولەر لەکۆی حەفت یاری لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان تەنیا 98 خولەک یاریی کردووە و گۆڵێکیشی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button