جیهانگرنگترین

دەربارەی خەڵاتی لۆریۆس

یاریگا –

جارێکیتر و بە کەمتر دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر جود بێڵینگهام دیسان وەک پاڵەوان ناوی هاتەوە بەر باس لە دوای گۆڵە کوشندەکەی لە تۆڕی گۆڵی بارسێلۆنا لە کلاسیکۆی شەوی رابردوو. ئەم جارەیان بە بردنەوەی خەڵاتێکی گەورە خۆی دەرخستەوە.

ئەمشەو پێگەی فەرمی خەڵاتی لۆریۆس ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی بڵاو کردەوە و بێڵینگهام لە ڕیزی مەزنەکان ناوی هات.

خەڵاتەکە لەوەتەی ساڵی 1999 دامەزراوە بە مەبەستی گەیاندنی “چاکە” لە ڕێگەی کاریگەرییەکانی وەرزشەوە. ساڵانە دەدرێت بە باشترین تاک وەرزشوان و تیمە کاریگەرەکان.

لۆریۆس لە دابەشکردنی خەڵاتەکانیدا زیاد لە وەرزشێک بەسەردەکاتەوە. بۆ ئەم ساڵ نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبی وەک باشترینی وەرزشوانی ساڵ هەڵبژارد کە توانی پێش دیارترین رکابەرە قورسەکانی وەک لیۆنێل مێسی و ئێرلینگ هالاند بکەوێت. هەروەها پێنجەم جاری بێت خەڵاتەکە لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە.

سڕبیە ناوازەکەی تێنس ساڵی رابردوو توانیبووی پاڵەوانێتی ئوسترالیای کراوە، فەرەنسای کراوە و ئەمریکای کراوە بباتەوە و بگات بە 24 نازناوی گراندسلامی تاکەکەسیی.

بۆ باشترین لاوی هەڵکەوتوو، بیڵینگهمامی ئینگلیزی و ئەستێرەی 20 ساڵانی ریاڵ مەدرید خەڵاتەکەی بردەوە.

مەراسیمەکە کە لە مەدریدی پایتەخت بەڕێوە چوو، تێیدا چەندین ئەفسانەی وەرزشی وەک ئارسن ڤینگەر، رۆبێرتۆ کارلۆس، یوسەین بۆڵت و دیل پیرۆ، راول گۆنزالێس و کافو…هتد بەشدار بوون.

هەر لەو بۆنەیەدا تیمی تۆپی پێی خانمانی ئیسپانیا خەڵاتی باشترین تیمیان پێ درا.

ئەوە و هەروەها ئایتانا بۆنمەتی خەڵاتی لۆریۆسی وەک باشترین خانمە یاریزانی تۆپ پێ بردەوە وەک یەکەمین ئافرەت لە مێژووی مەراسیمەکەدا. ناوبراو توانیبووی لالیگا و چامپیۆنزلیگ لەگەڵ بارسێلۆنا و مۆندیالیش لەگەڵ ئیسپانیا بباتەوە.

پرۆگرامەکانی لۆریۆس خزمەت لە 160 پرۆژەی کۆمەڵگەیی دەکات لە 40 وڵاتی جیاوازدا کە ئامانج لێیان بۆ بەکارهێنانی هێزی وەرزشە بۆ کۆتایی هێنان بە توندوتیژی، جیاکاریی، ماف زەوتکردن و سەلماندنی ئەوەی کە وەرزش دەتوانێت جیهان بگۆڕێت. رۆجێر فیدەرەی سویسری ئەفسانەی تێنس بەپێنج جار بردنەوەی خەڵاتەکە وەک وەرزشوانی ساڵ، خاوەنی ریکۆردە بوو تا ئەمشەو جۆکۆڤیچ یەکسانی کردەوە لەگەڵیدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button