ئەفریقاگرنگترین

به‌هۆی نه‌خشه‌ی مه‌غریبی گه‌وره‌ یاری ئیتيحادی جه‌زائیری و نه‌هزه‌ی مه‌غریبی نه‌كرا

یاریگا –

جەزائیر بڕیارەکانی CAFی ڕەتکردەوە سەبارەت بەو درێسەی کە نەخشەی مەغریبی گه‌وره‌ی له‌سه‌ربوو

دوێنی یه‌كشه‌ممه‌ یاریی ئیتحادی جەزائیری بەرامبەر نه‌هزه‌ بێرکانی مەغریبی له‌ جامی كۆنفیدرالیی ئه‌فریقی ئه‌نجام نه‌درا كه‌ بڕیابوو له‌ یاریگای پێنجی ته‌مموز ئه‌نجام بدرێت.

یارییه‌كه‌ به‌هۆی پێداگری فیدراسیۆنی تۆپی پێی جەزائیر لەسەر رەتکردنەوەی بڕیارەکانی فیدراسۆنی تۆپی پێی ئەفریقا ئه‌نجام نه‌درا، كه‌ مافی به‌ یانه‌ مەغریبیه‌كه‌دا به‌و درێسە یاریی بكات کە نەخشەی شانشینی مەغریب له‌سه‌ربوو.

لیژنەی تانەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەفریقا، ئەو تانەیەی رەتکردەوە کە لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی جەزائیرەوە پێشکەش كرابوو، به‌ ره‌تكردنه‌وه‌ی درێسی نه‌هزه‌ بێرکانی مه‌غریبی كه‌ نه‌خشه‌ی مه‌غریبی گه‌وره‌ی له‌سه‌ربوو، كه‌ بیابانی گه‌وره‌ی نێوانیشان له‌سه‌ر نه‌خشێنرابوو كه‌ كێشه‌ی نێوان هه‌ردوو ووڵات له‌سه‌ر ئه‌م شوێنه‌یه‌ كه‌ له‌ سنوورەکانی لە تەنجیرەوە تا ئەلکاویرە درێژ ده‌بێته‌وه‌.

رۆژێك پێشتر لە فڕۆکەخانەی هاواری بومێدیێن  دەست بەسەر درێسه‌كانی یانه‌ی نه‌هزه‌ بێرکانی مه‌غریبی گیرابوو، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌فریقیا داوای لە دەسەڵاتدارانی جەزائیر کردبوو، درێسه‌كانی یانه‌ مه‌غریبیه‌كه‌ رادەستیان بکاته‌وه‌، ئاماژەیان بەوەدا کە ئەم درێسانە کە نەخشەی شانشینی مەغریبی گه‌وره‌ی تێدایە، لەلایەن دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەفریقاوە پەسەندکراون، یانه‌ مەغریبیه‌كه‌ رێگەی پێدراوە به‌م درێسه‌ یاریی بكات، له‌ ئه‌گه‌ری جێبه‌جێنه‌كردنی بڕیاره‌كه‌، هەڕەشەی ئەوە كراوه‌ یانه‌ جەزائیریه‌كه‌ بە شکستخواردوو هەژمار بكرێت.

هەروەها لیژنەکە پشتڕاستکردەوە كه‌ پێشووتر بڕیاری به‌ یاسایی بوونی درێسی یانه‌ی نه‌هزه‌ داوه‌، کە لەم وەرزەدا لە پاڵه‌وانه‌تیه‌كان یارییەکانی ئەنجامداوه‌.

میدیاکانی جەزائیر چەند خولەکێک پێش یارییەکە رایانگەیاندبوو کە فیدراسیۆنی تۆپی پێی جەزائیر سوپرایزێکی بۆ یانه‌ مەغریبیه‌كه‌ لە ژووری جلگۆڕین ئامادەکردووە، كه‌ فیدراسیۆنه‌كه‌  بە سەرۆکایەتی وەلید سادی، درێسێکی کوالیتی بەرزی ئاماده‌كردووه‌، به‌ هه‌مان دیزاین و ره‌نگ ناوی یاریزانان و لۆگۆی فه‌رمی یانه‌كه‌ و ئاڵای مه‌غریب، ته‌نها نه‌خشه‌ی مه‌غریبی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر درێسه‌كه‌ لاداوه‌، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا كه‌ كۆمپانیای دروستكه‌ری درێسی یانه‌ مه‌غریبیه‌كه‌ سكاڵای تۆماركرد، یانه‌ مه‌غریبیه‌كه‌ش ئاماده‌نه‌بوو به‌م درێسه‌ یاریی بكات.

خالد فیکری، پارێزەر لە کازابلانکا، هۆشداری به‌ سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جەزائیردا و رایگه‌یاند، كه‌ دروستكردنی ئه‌و درێسه‌ موڵكی کۆمپانیاکەیه‌ و تایبەتمەندە لە دروستکردنی درێس و خاوەندارێتی بۆ ئه‌و ده‌گه‌رێته‌وه‌.

فیکری ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمپانیاکە بە کارە نابەرپرسیارەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی  جەزائیر سەری سوڕماوە، بە ساختەکردنی درێسه‌كانی یانەی نەزهه‌ بێرکانێ و  سڕینەوەی مارکەی کۆمپانیاکە تۆمه‌تباری كردووه‌.

 

 

 

 

Back to top button