ئیسپانیاگرنگترین

شكستی چامپیۆنزلیگ، پاڵنەرێکە بۆ ئەوەی بارسێلۆنا كلاسیكۆ بباته‌وه‌؟

یاریگا –

بارسێڵۆنا یارییه‌كی قورس چاوه‌رێیی ده‌كات،  كاتێك له‌ 32ی خولی ئیسپانی، لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید یاریی ده‌كات.

ریال مەدرید بە کۆکردنەوەی 78 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی خولی ئیسپانیای گرتووە، بە هه‌شت خاڵ لە نزیکترین رکابەری کە بارسێلۆنایه‌ دووره‌.

گومانی تێدا نییە ده‌رچوونی بارسێلۆنا له‌ چامپیونزلیگ نائومێدییەكی زۆری بۆ تیپه‌كه‌ و چاڤی هێرناندێز دروستكردووه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پاڵنەرێکە بۆ تیپه‌ کەتەلۆنیه‌كه‌ بۆ ئەوەی کلاسیکۆ لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە، بۆ ئەوەی چانسی خۆی بۆ رکابەریکردن لەسەر نازناوی لالیگا نوێ بكاته‌وه‌.

بارسێلۆنا هیوای ده‌خواست، سەرکەوتن بۆ قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ به‌ده‌ست بهێنێت، دوای ئەوەی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بردنه‌وه‌یه‌كی سەرنجڕاکێشی بەرامبەر پاریس سانجێرمان به‌ ده‌ستهێنا، لە یاریی گەڕانەوەش به‌ ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕوانه‌كراو له‌ پاڵه‌وانه‌تیه‌كه‌ دوورخرایه‌وه‌.

دوای ده‌رچوونیان له‌ چامپیونزلیگ، نازناوی خولی ئیسپانی بۆتە تاکە ئومێد بۆ بارسا و چاڤی، بۆ ئەوەی یانه‌ کەتەلۆنیه‌كه‌ بە وەرزێکی سفرەوە دەرنەچێت، هه‌رچه‌نده‌ لالیگاش بۆ یانه‌كه‌ قورسه‌ چونكه‌ ریال مه‌درید هه‌شت خاڵ له‌ پێش بارسێلۆنایه‌.

بارسا لە جامی شای ئیسپانیاش لەلایەن ئاتلێتیک بلباو دوورخرایەوە، دوای ئەوەی لە قۆناخی چارەکی کۆتاییدا بە ئەنجامی 2-4 دۆڕا، تیپیه‌كه‌ی هه‌رێمی باسک ، لە کۆتاییدا نازناوه‌كه‌شی بەدەستهێنا، هه‌روه‌ها بارسا لە یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا لە شانشینی سعوودیە بە ئەنجامی 1-4 بە ریال مەدرید دۆڕا، ئه‌مه‌ش بۆته‌ وه‌رزێكی خراپ بۆ بارسێلۆنا و خه‌ریكه‌ به‌ بێ بردنه‌وه‌ی هیچ نازناویك وه‌رزه‌كه‌ ته‌واو ده‌كات.

بارسێلۆنا هەوڵی بردنەوەی ئیل کلاسیکۆ دەدات، بەمەبەستی کەمکردنەوەی جیاوازی خاڵه‌كان لەگەڵ ریال مەدرید بۆ تەنها 5 خاڵ، بەڵام سەرکەوتن بۆ مێرێنگێ تیپه‌كه‌ی کارلۆ ئەنچیلۆتی زۆر نزیک دەکاتەوە لە بردنەوەی نازناوی لالیگا، چونکە جیاوازی خاڵه‌كان دەبێتە 11 خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button