عێراقکوردستان

یانەی شوڕتە یەکەم یەکەی مەشقی لە شاری هەولێر ئەنجامدا

بە مەبەستی ئەنجامدانی یارییەکەیان بەرامبەر یانەی هەولێر دوێنی یانەی شوڕتە بە تەواوی یاریزانەکانی گەیشتە شاری هەولێر.

شەوی هەینی لە سەر شەممە 19\4\2024 لە نێو یاریگای یانەی وەرزشی برایەتی یانەی شوڕتە یەکەم کەی مەشقی خۆی ئەنجامدا، بە ئامادەبوونی موهەنەد عەلی و مەحمود مەواسی سوری و سەرجەم یاریزانەکانی و بە ڕاهێنەرایەتی موئمین سلێمانی میسڕی یانەی شوڕتە بۆ ئەنجامدانی یارییەکەیان بەرامبەر یانەی هەولێر  لە گەڕی 23ـی خولی نایابی عێڕاق گەیشتونەتە شاری هەولێر، یانەی هەولێر دوێنێ هیچ یەکەیەکی مەشقی ئەنجام نەداوە بە هۆی بایکۆتی یاریزانەکانی کە داوای شایستە داراییەکانیان لە یانەکە دەکەن و زیاتر لە دوو مانگە وەریان نەگرتووە،یاریزانەکانی یانەی هەولێر بڕیاریانداوە ئەمڕۆش مەشق نەکەن و بۆ یاریەکەی شوڕتەش ئامادەنەبن ئەگەر مووچەی دوو مانگیان پێنەدرێە.

یانەی شوڕتە لە ڕیزبەندی یەکەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت بە 51 خاڵ و یانەی هەولێریش بە 23 خاڵ پلەی چواردەمی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button