چامپیۆنزلیگڤیدیۆ هەواڵگرنگترین

ڤیدیۆ؛ جوانترین گۆڵ و باشترین یاریزانی ئەم هەفتەی چامپیۆنزلیگ دیاریکرا

یاریگا –

بەفەرمی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا گۆڵەکەی یان ماتسنی بە جوانترین گۆڵی ئەم هەفتەی چامپیۆنزلیگی دیاریکرد.

سێشەممە و چوارشەممەی رابردوو یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەڕێوەچوو، لە رۆژی یەکەم بۆڕووسیا دۆرتموند و پاریس سانجێرمان هەریەکە لە یانەکانی ئاتلێتیکۆ مەدرید و بارسێلۆنایان کردە دەرەوەی پاڵەوانێتییەکە.

لە رۆژی دووەمیش، ریال مەدرید و بایرن میونشن، مانچێستەر سیتی و ئارسیناڵیان کردە دەرەوە و خۆیان گەیاندە قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانێتییەکە.

هەژماری فەرمی چامپیۆنزلیگ جوانترین پێنج گۆڵی ئەم هەفتەی بڵاویکردووەتەوە، کە گۆڵەکەی یان ماتسن بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید بە جوانترین گۆڵ دیاریکراوە.

هاوکات عوسمان دێمبێلیی ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان بە باشترین یاریزانی ئەم هەفتەی پاڵەوانێتییەکە دیاریکراوە.

عوسمان لە یاری گەڕانەوە گۆڵێکی لە بارسێلۆنا کرد، لێدانێکی سزای درووستکرد و بە باشترین یاریزانی یارییەکەش دیاریکرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button