چامپیۆنزلیگ

گواردیۆلا گەورەترین بەربەستی ریال مەدرید لە چامپیۆنزلیگە

یاریگا –

ریال مەدرید پاشای تۆپی پێی ئەوروپایە، بەڵام ناوی پێپ گواردیۆلا زۆرجار یادەوەری تاڵ بیری ئەم یانەیە دەخاتەوە.

ناوی پێپ گواردیۆلا هاوواتای کێشەکانی ریال مەدریدە لە چامپیۆنزلیگ. راستیەکەی راهێنەرە ئیسپانییەکە لە چامپیۆنزلیگدا زۆرترین بەربەستی بۆ مەدریدییەکان درووست کردووە.

بە گشتی گواردیۆلا سێ جار ریال مەدریدی لە چامپیۆنزلیگ دوورخستەوە. یەکەم جار لە ساڵی 2011 بوو کە لەسەر کورسی یەدەگی بارسێلۆنا بوو. دوو جاری تر لە 2020 و 2023 لە مان سیتی. ئێستا گواردیۆلا خۆی بۆ چوارەم دەرکردنی مەدرید لە چامپیۆنزلیگ ئامادە دەکات.

ئەمشەو راهێنەرە کەتەلۆنییەکە جارێکیتر رووبەڕووی ریال مەدریدێک دەبێتەوە، کە بە نەهێشتنی هەموو ئامارە نەرێنییەکان بەناوبانگن. مێرێنگیەکان لە ساڵی 2004ـەوە، واتە 20 ساڵ لەمەوبەر، لە قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ دوور نەکەوتووەتەوە، کاتێک لەلایەن مۆناکۆوە کرایە دەرەوە. لەو کاتەوە ریال هەمیشە ئەم قۆناغەی تێپەڕاندووە و یازدە جار گەیشتووەتە قۆناغی پێش کۆتایی.

یاری چوون لە یاریگای بێرنابیۆ بە ئەنجامی 3-3 یەکسان بوو، دەبێت بزانین ریال ئەمشەو دەتوانێت بەربەستەکەی لە چامپیۆنزلیگ تێک بشکێنێت یاخوود نا.

بابەتی زیاتر

Back to top button