ئیسپانیا

چێشتخانەیەک لەناو بێرنابیۆ دەکرێتەوە

یاریگا –

بەڕێوبەرانی ریال مەدرید، بڕیارە بەم نزیکانە چێشتخانەیەک لە کۆتا نهۆمی سانتیاگۆ بێرنابیۆ درووست بکەن.

ریال مەدرید دەیەوێت بە زووترین کات وردەکارییەکانی سانتیاگۆ بێرنابیۆ کۆتایی پێبهێنێت و لە پلانیان دایە بتوانن بەزووترین کات سوود لە هەموو بەشەکانی یارفیگاکە ببینن.

پلانی بەڕێوەبەرانی ریال مەدرید ئەوەیە کە جگە لە یاریی تۆپی پێ، کۆنسێرت و بۆنە و ئاهەنگەکانی دیکە لە بێرنابیۆ ئەنجام بدەن. بەرنامەکەیان بە کۆنسێرتەکەی تایلۆر سویفت لە 29ی ئایار دەستپێدەکات.

یەکێک لە وردەکارییە سەرنجڕاکێشەکانی یاریگاکە بەشی ڤی ئای پیەکەیەتی کە ناوی Bernabéu Skybarە. شوێنێکی شاهانە کە چێشتخانە و کافێ و خواردنەوە و کات بەسەربردن لەخۆدەگرێت کە بێرنابیۆ لە هەر یاریگایەک یان شوێنێکی وەرزشی دیکەی ئەوروپا جیا دەکاتەوە.

چالاکییەکانی ئەم چێستخانەیە تەنها بە کاتی یارییەکان سنووردار نییە و ریال مەدرید بڕیارە چێشتخانەکە لەو رۆژانەشی کە هیچ یارییەک بەڕێوە ناچێت باکار بهێنێت. تۆنی کانالێس چێشتلێنەری چێشتخانە بەناوبانگەکانی شاری مەدرید بەرپرسی چێشتخانەکە دەبێت.

ئەم بەشەی سانتیاگۆ بڕیار بوو لە 21ی نیسان بکرێتەوە، بەڵام بەڕێوەبەران بڕیاریان دا رۆژی کردنەوەکەی دوا بخەن و لە کۆتا رۆژی لالیگادا ئەم چێشتخانەیە دەکرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button