ئه‌ڵمانیاگرنگترین

دوو زلهێزی ئیسپانیا و ئینگلتەرا هەوڵی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی لایپزیگ دەدەن

یاریگا –

جارێکیتر گەورەکانی خولە بەهێزەکانی ئەورووپا هەوڵەکانیان دەستپێکردەوە بۆ قایلکردنی دانی ئۆلمۆی ئەستێرەی لایپیزک.

ماوەیەکی زۆرە ناوبراو بەو ئاستەی پێشکەشی دەکات لەوەتەی پەیوەندیکردنی بە یانە ئەڵمانیەکەوە، بووەتە جێی سەرنجی زلهێزەکانی ئەورووپا. بە گوێرەی دوایین زانیارییش لە رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانیەوە، هەریەکە لە بارسێلۆنا و مانچێستەر سیتی لە ئەستێرەکەی لایپزیک خۆیان نزیک کردووەتەوە.

ئەوەی وای کردووە یانەکان لە ئێستاوە بکەونە خۆیان، ئەو بەندەی نێو گرێبەستەکەی ئۆلمۆیە کە ڕێگەی دەدات ئەم هاوینە لەگەڵ هەر یانەیەک بیەوێت ڕێککەوتن بکات سەرەڕای ئەوەی تا ساڵی 2027 گرێبەستی لەگەڵ لایپزیگ هەیە.

بیڵد ئەوەشی دەرخستووە کە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستکەی دانی خۆی دەدات لە 60 ملیۆن یۆرۆ.

ئۆلمۆ دەرچووی ئەکادیمیای بارسێلۆنایە. رەنگە ئەوە بەهێزترین هۆکار بێت بۆ هەڵبژاردنەوەی بلاوگرانە بەسەر هەر یانەیەکی دیکە.

هێرشبەرە تەمەن 25 ساڵانییەکە لە هاوینی 2020 بە بڕی 29 ملیۆن یۆرۆ لە دینامۆ زەگرابەوە پەیوەندی بە لایپزیگ کرد، بە درێسی ئەو یانەیە 142 یاری کردووە، 29 گۆڵی کردووە و353 گۆڵیشی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button