خوله‌کانی دیکەگرنگترین

📽️ | باوەشی کچە هاندەرێک کێشەیەکی گەورە بۆ گۆڵپارێزێکی ئێران دروستدەکات

لیژنەی تەمبێکاری یاریزانەکەی بانگ کردووە

یاریگا –

هاندەرێکی ئێرانی کێشەیەکی گەورە بۆ حوسێن حوسێنی، گۆڵپارێزی ئیستیقلال دروست دەکات.

شەوی هەینی رابردوو، ئیستیقلال لە یارییەکانی گەڕی 23ی خولی ئێرانی میوانداری ئالێمنیۆ ئاراکی کرد و یارییەکەی بە ئەنجامی 1-0 بردەوە.

دوای تەواوبوونی یارییەکە، کچە هاندەرێک چووە سەر چیمەنی یاریگا و باوەشی بە حوسێن حوسێنیدا کرد و ئەمەش کێشەیەکی گەورەی بۆ گۆڵپارێزەکە دروستکردووە.

پۆلیس خێرا کچە هاندەرەکە دەگرن و دووری دەخەنەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی تووڕەبوونی هاندەران و فیکەی ناڕەزایەتییان لێدا.

کەناڵی ئیران ئینتەرناشناڵ روونیکردووەتەوە، ئانسیە خەزالی، جێگری سەرۆکی ئێران بۆ کاروباری ئافرەتان و خێزان داوای لە وەزیری وەرزش کردووە، بە گوێرەی رێنماییەکانی ئامادەبوونی هاندەرانی ئافرەت لە یاریگا، مامەڵە لەگەڵ رووداوەکەدا بکرێت.

یەکێتیی تۆپی پێی ئێران، گۆڵپارێزی ئیستیقلالی بانگی لیژنەی تەمبێکاری کرد و لیژنەکە پێی وایە ”کاری گۆڵپارێز پیشەییانە نەبوو و ئەرکە یاساییەکانی یاریزانی پێشێلکردووە”.

بابەتی زیاتر

Back to top button