یاریگا –
چاڤی هێرناندێز بڕیارەکەی ناگۆڕێت و لە کۆتایی وەرز بارسێلۆنا جێدەهڵێت.
ئەمڕۆ رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، کە ئەگەری هەیە چاڤی بڕیارەکەی بگۆڕێت و لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە، بەو مەرجەی بارسا پارێزگاری لە یاریزانە سەرەکییەکان بکات و چەند یاریزانێکیشی بۆ بگوازێتەوە.
بەڵام کەمێک لەمەوبەر، راهێنەرە ئیسپانییەکە، لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەی کادیز دەنگۆکانی بەدرۆخستەوە و رایگەیاند، کە بڕیارەکەی ناگۆڕێت.
لە کۆتایی وەرز بڕیارەکەم ناگۆڕم و بارسێلۆنا جێدەهێڵم.
بڕیارێکی درووستم داوە، بڕیارەکەم ئارامی بە یاریزانان، یانەکە، رۆژنامەنووسان و تانانەت منیش بەخشیووە، بۆیە بڕیارەکەم ناگۆڕم.
🚨🔵🔴 Xavi: “My decision to leave the club at the end of the season will NOT change”.
“The decision I made is the right one, it has given a peaceful mind to the club, the players, even the press but also for me and for the environment… but I’m not changing my mind”. pic.twitter.com/IIGE1S4tle
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) April 12, 2024
بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی بارسێلۆنا لە ساڵی 2024، خوان لاپۆرتا و ئیداری یانە کاتالۆنییەکە هیواخوازن چاڤی بڕیارەکەی بگۆڕێت، بەردەوامیش کار بۆ گۆڕینی بڕیارەکەی دەکەن.
بەڵام وادیارە چاڤی بەتەواوی خۆی یەکلایی کردووەتەوە، لە کۆتایی وەرزەکە ماڵئاوایی لە بارسا دەکات و بەهیچ شێوەیەک ئامادە نییە بمێنێتەوە.