ئینگلتەراچامپیۆنزلیگ

کاتژمێرەکەی گواردیۆلا لە یارییەکەی ریال مەدرید هەمووانی سەرسام کردووە

یاریگا –

کاتژمێرەکەی گواردیۆلا کە لە یارییەکەی ریال مەدرید و مانچێسستەر سیتی لە دەستی کردبوو، بەهۆی گرانبەهاییەکەی هەمووانی سەرسام کردووە.

پیپ گواردیۆلا بەڕێوەبەری هونەری مانچێستەر سیتی ئینگلیزی لە یاریی بەرامبەر ریال مەدرید لە چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ کاتژمێرێکی لەدەستی کردبوو، کە لە هەموو جیهاندا تەنیا پەنجا دانە لەو جۆرە بەرهەمهاتووە، کاتژمێرەکە یەکێکە لە سووکترین کاتژمێرەکانی دەستی، کێشەکەی تەنیا 18.83 گرامە، ئەم کاتژمێرە ساڵی 2013 وەکو رێزلێنانێک لە رافایل نادال تێنسزانی بەناوبانگی ئیسپانی دروستکراوە.

گواردیۆلا پێشتر کاتژمێری دیکەی لە براندی (ریچارد مایل – Richard Mille) لە دەست کردووە، بەڵام ئەم کاتژمێرە بەهۆی گرانبەهاییەکەی سەرنجی هەمووانی راکێشا کە نرخەکەی دەگاتە 1.38 ملیۆن دۆلار.

گواردیۆلا یەکێکە لە راهێنەرە شێکپۆشەکان و بەردەوام بە جلوبەرگ و ستایلەکەی لەسەر هێلی یاریگا سەرنجی هاندەران و میدیاکان رادەکێشێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button